سەرلەشکر باقری : ئەمریکا دەبێ کۆتایی بە داگیرکاری لە سوریا بێنێ
سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ڕاگەیاندنی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لەسوریا زۆرتر ئیدیعایە، وتی : ئەمریکا دەبێ کۆتایی بە داگیرکاری لەسوریا بێنێ .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار سەرلەشکری پاسدار محەممەد باقری ، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەرتشبود سێرگێئی شویگۆ، وەزیری بەرگری ڕوسیا و سپەهبود خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە سووچی ڕووسیا وتی : چەکدارانی بیانی کە بێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی یاسایی سووریا لە هەندێ ناوچەی ئەم وڵاتە ئامادەن، دەبێ ئەم وڵاتە بە جێ بێڵن.
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها وتی : ئامادەبوونی ڕاوێژکارانەی ئێران و ڕووسیا لە سوریا لەسەر داوا و بانگێشتنی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتەیە.
سەرلەشکر باقری سەبارەت بە پەرەسەندنی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سوریا و بەزانی سەروەریی ئەم وڵاتەش وتی : پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر سوریا بە توندی ئیدانە دەکرێت و بووەتە هۆی ناکۆکی لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و گەڕاندنەوەی سەقام و ئاسایش بۆ ئەم وڵاتە.
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وەزیرانی بەرگری ڕووسیا و تورکیا لەسەر پرس و تەوەرەکانی گرینگی هاوکاری بەرگرییانە و سەربازی، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا ، دابین کردنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی فورات ئەگەر بێت و ئەمریکا لەم وڵاتانە بچێتە دەر، بڕیاردان لەسەر ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی تیرۆریستان لە ناوچەی ئەدلیب و پەرەپێدانی ناوچەکانی کەم ئاڵۆزیش ، بیروڕایان گۆڕییەوە.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر بانگێشتنی وەزیری بەرگری ڕووسیا لە سەرووی شاندێکی باڵای سەربازی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد .