شوبات 16, 2019 07:38 Asia/Tehran
  •  زەریف : شەڕی دژی ئێران ، خۆکوشتن دەبێ

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : هەر هەوڵێک بۆ هەنگاوێکی سەربازیی لە دژی ئێران وەک خۆکوژیی دەبێ .

محەممەد جەود زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی ئەمریکی ئێن بی ئێس لە پەراوێزی جڤینی ئاسایشیی مونیخ ، وتیشی : هەر ئەو کەسانەی کە لە گەڵ شەڕی عێراق لە دژی ئێراندا بوون بە دوای شەڕی دژی ئێراندان بەڵام سەرەنجام تێدەگەن کە شەڕی دژی ئێران بۆ  ئەوان وەک خۆکوژی دەبێ .

 زەریف ، سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەت لە ئێرانی خەڵک زانی و گوتی : هەندێ کەس لە نێو حکومەتی دۆناڵد تڕەمپ لە هەوڵی دەسپێکردنی شەڕی دژی ئێرانن کە شکست دێنن .

 ئەو وێڕای ڕەتکردنەوەی دانوستانی هەمدیسان لە گەڵ ئەمریکا لەسەر رێککەوتنی ناڤۆکی وتی : بۆ رێککەوتنی بەرجام سێزدە ساڵ دانوستان کراوە و چۆن دەکرێ متمانە بە تڕەمپ بکرێ کە پێبەندی رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان نیە .

سەرپەیڤ