شوبات 18, 2019 08:56 Asia/Tehran
  • پێداگریی روحانی لەسەر تێپەڕین لە بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ تپێپەڕین لە بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا دژی ئێران .

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی سەرۆک کۆماریی ، حەسەن روحانی شەوی رابردوو لە کۆڕی ئێداریی و کردنەوەی هاوکاتی پرۆژە ئابووری و ژێرخانییەکانی پارێزگەی هورموزگان لە باشووری ئێران وتیشی ، گەلی ئێران بۆ جارێکی دیکە بە یەکڕیزی و یەکیەتی ، بایکۆت و پیلانەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران پوچەڵدەکاتەوە و لە کێشەکان تێدەپێەڕێ .

 سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی ، بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران ناتوانێ ئەم گەلە ملکەچ بکات .

 حەسەن روحانی هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە نەیارەتی کردنی ئوروپیەکان لە گەڵ کشانەوە لە رێککەوتنی ناڤۆکی بە پێچەوانەی خواستی ئەمریکا نیشانەی سەرکەوتوویی ئێرانە وتی ، سەرکەوتن بۆ گەلی ئێرانە .

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مای وێڕای  دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی ڕاگەیاند.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.

دوابەدوای ئەو ھەنگاوەکەی داناڵدترەمپ  لە مەڕ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ھەروەھا داخوازیی وڵاتانی ئەورووپی لە ئێران بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە، کۆماری ئیسلامیش دەرفەتێکی بەرتەسکی بۆ ئەورووپییەکان دانا ھەتا گەرەنتییەکی بە کردەوە بدەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا تەنانەت بە گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکاش دابین بکرێت.

 

 

سەرپەیڤ