شوبات 21, 2019 10:40 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئێران و چین نیگایەکی یەکسانیان بەرامبەر پرسە جیهانییەکان هەیە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران و چین نیگایەکی هاوبەشیان بەرامبەر پرس و بابەتە ناوچەیی و جیهانییەکان هەیە.

"عەلی لاریجانی" دوێشەو(چوارشەممە) پاش گەڕانەوە لە سەفەر بۆ چین لە فڕۆکەخانەی مێهرابادی تاران، وتی: لەو سەردانەدا لەئاستی پەرلەمانی و لەنێوان دوو حکومەتدا لەبواری جیاجیادا دانوستانی شیاو ئەنجامی گرت.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری چینیش لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و وتووێژ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی چیندا، باس و خواسی شیاو هاتە ئاراوە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: لەدیدار لەگەڵ بەرپرسانی چینی ڕاگەیێندرا، لەبواری ئابوریدا، ڕێکارگەلی پراکتیکی هەیەو لەبارەیەوە وتووێژ، و پێشوازیی شیاویش کرا لە هاوکارییە ئابوریەکان لە بەشی حکومەتی و لەکەرتی تایبەتدا.

"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران کە لەسەر بانگهێشتنی "لی ژان شو" سەرۆکی پەرلەمانی چین رۆژی سێ شەممە لەسەرووی شاندێکدا سەردانی پیکەنی کرد، جگە لە دیدار و وتووێژ لەگەڵ هاوشانە چینیەکەی، لەگەڵ "شی جین پینگ"ی سەرۆک کۆماری چینیش دیدار و دانوستانی کرد.

سەرپەیڤ