پەیامی سەرەخۆشی ڕۆحانی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتووڵلا محەممەدی موئمن
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا کۆچی دوایی مامۆستای پایەبەرز و خەباتگێڕ حەزرەتی ئایەتووڵڵا "محەممەد موئمن" ئەندامی خوالێخۆشبووی شۆڕای نگەهبانی یاسای بنەڕەرتی و مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری سەرەخۆشی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی؛ "حەسەن ڕۆحانی" شەوی هەینی لەو پەیامی سەرەخۆشییەدا ڕایگەیاند: کۆچی دوایی فەقیهی پایەبەرز و خەباتگێر ئایەتووڵڵا محەممەد موئمن، ئەندامی خوالێخۆشبووی شۆرای نگەهبانی یاسای بنەڕەتی و مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری ، بووە هۆی داخ و پەژارە.
لە پەیامی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاتووە: ئەو مامۆستا بلیمەتە کە پەروەردەی ڕێبازی ئیام خومەینی(رە) و لە خەباتکارانی دژ بە حکومەتی پاشایەتی پەهلەوی بوو، هاوڕێ لەگەڵ تەبلیغ و برەوپێدانی بەردەوامی زانست و چەمکە ئایینیەکان و فێر کردنی بە کردەوەی ئامۆژگاری وشێوەی ژیانی ئیمامانی شیعە (د.خ) ، دەورێکی گرینگی گێڕا لە سەرکەوتن و بە ئاکام گەیشتنی بزووتنەوەی ئیسلامی.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها کۆچی دوایی ئایەتووڵڵا مومنی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، مەرجەعە باڵاکانی تەقلید، حەوزە علمییەکان و خەڵکی ئەمەگداری ئێرانی ئیسلامی سەرەخۆشی کرد.
ئایەتووڵلا "محەممەد موئمن" ئەندامی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری و لە مامۆستایانی شورای نگەهبان شەوی هەینی کۆچی کرد بەرەو دیاری باقری.