ئادار 14, 2019 14:37 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێ کردنەوەی ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە گەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە)

ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری بە ئامادە بوون لە سەر گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە گەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیمانیان تازە کردەوە.

ئایەتوڵڵا ئەحمەد جەننەتی سەرۆکی  مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و کۆمەڵێک لە ئەندامانی کۆڕی سەرۆکایەتی و نوێنەرانی ئەم مەجلیسە، بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئامادە بوون لە سەر گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) وێڕای دانانی تاجەگوڵینە و دادانی فاتێحە لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێبەری مەزنی شۆڕش و شەھیدان پەیمانیان تازە کردەوە.

ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری بڕیار وایە ئەمڕۆ پێنج شەممە چاویان بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش بکەوێت.

ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری دوێنێ چوارشەممە لە بەیاننامەی کۆتایی شەشەمین کۆبوونەوەی فەرمیی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، لە سەر پاراستنی یەکگرتنی ئوممەتی ئیسلامی، خۆبواردن لە ھەرچەشنە دووبەرەکی و پێویستیی پشتگری کردن لە تەوەرەی خۆڕاگری پێیان داگرت.