ئادار 17, 2019 10:07 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: پێوەندییەکانی ئێران و ئێراق پتەوە، کەسانی دیکە توانای تێکدانیان نییە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هەواهەنگیی ئابووریی ئێراندا بە ئاماژە بە سەفەری ئەمدواییەی خۆی بۆ ئێراق راشکاوانە ڕایگەیاند پێوەندییەکانی دوو وڵاتی داروسێ، موسڵمان و برا ئەوەندە پتەوە و خاڵی هاوبەشی زۆری هەیە کە هیچ لایەنێکی دیکە توانای تێکدانی نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "حەسەن ڕۆحانی" لەو کۆبوونەوەیەدا ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە میواندارێتیی گەرم و گوڕی دەوڵەت و گەلی ئێراق لە شاندی ئێرانی و هەروەها بە پێداگری لە سەر جێبەجێ کرانی خێراتری ڕێککەوتننامەکانی نێوان دوو وڵات بە تایبەت لە بواری  ئابووریدا،  ئەو سەفەرەی بە زۆر ئەرێنی  و خاڵە وەرچەرخانێک لە پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات هەڵسەنگاند.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی مارس لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوورییەوە گەیشتە بەغدا.

"حەسەن رۆحانی" لە ئێراقدا لەگەڵ ژمارێکی زۆر لە کاربەدەستان و کەسایەتییە ئێراقییەکان لەوان "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆمار، "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیران و "محەممەد حەلبووسی" سەرۆک پەرلەمان و ئایەتووڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق دیدار و وتووێژی کرد.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.