پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی نۆهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان
ئەمڕۆ (یەکشەممە) دەیەمی ڕەجەبی ١٤٤٠ی کۆچی ڕێکەوتە لەگەڵ ١٧ی مارسی ٢٠١٩، ساڵڕۆ ژی لەدایک بوونی پڕخێر و بەرەکەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) نۆهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان.
ئیمام محەممەدی تەقی (ع) دەیەمی ڕەجەبی ساڵی ١٩٥ی کۆچی لە شاری مەدینە لەدایک بوو و پاش شەهید بوونی باوکی مەزنی واتە ئیمام ڕەزا(ع) ، ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان، ئەرک و بەرپرسایەتیی ڕێبەرایەتیی موسڵمانانی گرتە ئەستۆ.
لە سەردەمی ئیمامەتی ئیمام جەواد (ع)ـدا فیرقەی جۆربەجۆری ئیسلامی و نائیسلامی لە کۆمەڵگە گەشەی کردبوو و زانست و تەکنۆلۆژیای گەلانی دیکە کەوتبوویە بەر سەرنجێکی زۆرەوە، هەر بۆیە ئیمامی نۆهەمی شیعەکان چووە نێو باس و شیکارییە زانستی و بیر و بڕواییەکانەوە و لە مونازرە و وتووێژ لەگەڵ نەیاراندا لە هەر دین و ئایینێکەوە بە پشتوانەی ئیلاهی ، بە سەرکەوتووییەوە ئیمامەتی دەپاراست.
خەڵکی ئیمانداری ئێرانی ئیسلامی لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پڕ خێر و خۆشیی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) بە ئامادە بوون لە شوێنە پیرۆزەکاندا لەوان حەرەمی پاکی ئیمام ڕەزا(ع) باوکی مەزنی نۆهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان، جەژن و خۆشی بەڕێوە دەبەن.
ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئیران ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) لە هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆزبایی دەکات.