بەیاننامەی نوێنەرانی مەجلسی ئێران بۆ شەرمەزار کردنی پەلاماری تڕوڕیستی نیوزلەند
نوێنەرانی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیکدا پەلاماری تڕوڕیستی لە نیوزلەندی کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە ئیدانە کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێراندا هاتووە : پەلاماری تڕوڕیستی نیوزلەند سەلماندی کە بۆ زلهێزانی جیهانی ، مافی مڕۆڤ و مافی ژیانی مرۆیی تەنیا ئامرازێکە بۆ بەرەو پێشبردنی ئامانجی نامرۆیی ئەوان . نوێنەرانی مەحلسی شورای ئیسلامی ئێران لەو بەیاننامەیدا جەختیان کرد لەسەر پێویستی بەرەنگار بونەوەی هەرجۆؤە کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە ناوی ئیسلام و موسوڵمان و بەرگرتن لە بەکارهێنانی ئێستانداردی دوو فاقانە لە هەمبەر تڕوڕیستان . تڕوڕیستانی چەکدار نیوەڕۆی هەینی بە چوون بۆ ناو مزگەوتی لینوود و ئەلنور لە شاری کرایست چرچی نیوزلەند بەرەو نوێژکاران تەقەیان کرد . لەو جەنایەتە سامناکەدا 50 نوێژکار کوژران و 50 دیکەش بریندار بوون .