ناڕەزایەتی ئێران لە حاند کنیا
بە دوای ناڕەزایەتی ئێران بە پێشێلکرانی حوکمی ئازادی دوو زیندانی ئێرانی باڵوێزی کێنیا لە تاران بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیدارەی گشتیی زانیاری گەیاندن و دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : بە دوای دەرکرانی دەنگی دادگای کنیا لە مەڕ پێشێلکرانی حوکمی ئازادی دوو زیندانی ئێرانی " ڕوقەیە سوبو " باڵوێزی کنیا لە تاران بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوە و ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەو دەنگە بە ناوبراو ڕاگەیندرا . بارام قاسمی وتیشی بەڕێوەبەری گشتیی ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیداریدا لە گەڵ باڵوێزی کنیا لە تاران بە دەربڕینی ناڕەازەیتی کۆماری ئیسلامی ئێرانلە دەنگی نادادگەرانەی دادگای کنیا بۆ ڕاوێژ بانگ کرایە تاران . قاسمی وتی : ڕوقەیە سوبو باڵوێزی کنیا لە تارانیش لەو دیدارەدا وتی کە ناڕازایەتی ئێران بۆ دەوڵەتی خۆی ڕادەگەینێت . بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دادگای باڵای گنیا فێپریەی 2018 بۆ ڕاگەیشتنی دووبارە بە دۆسیەی دوو تاوانکاری ئێرانی وێڕای دوورخستنەوەی ئەوان لە تومەتەکان حوکمی ئازادی هەر دوو کەسیان دەرکرد بەڵام دەسوەردانی نا دادەوانی لەو ڕەوتە ، پولیسی کنیا بەری گرت بە جێ بە جێ کردنی حوکمەکە و گەڕانەوەی ئەو دوو کەسە بۆ ئێران .