ئادار 21, 2019 01:46 Asia/Tehran
  • پەیامی رابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی ساڵی نوێی هەتاوی

رابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامی سەری ساڵیدا ، دروشمی ئەمساڵی " رۆنەقی بەرهەمهێنان " ناودێر کرد .

دەقی پەیامەکە :

بسم اللە الرحمن الرحیم

یَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ وَ الْأَبْصَارِ یَا مُدَبِّرَ اللَّیْلِ وَ النَّهَارِ یَا مُحَوِّلَ الْحَوْلِ وَ الْأَحْوَالِ حَوِّلْ حَالَنَا إِلَی أَحْسَنِ الْحَالِ

شوکری خوا دەکەم کە وای موقەدەر فەرموو ئەمساڵیش جەژنی نەورۆز کە هاوکات بووە لە گەڵ ساڵهاتی لەدایکبوونی پیرۆزی ئەمیری باوەڕداران و پێشەوای پارێزکاران ، لە گەلی خۆشەویستی ئێران پیرۆز کەم  .

 جەژنتان پیرۆز بێ  هاوڵاتیانی ئازیز . هیوادارم هەمووتان بە بەختەوریی ، بە تەندروستیی جەستە  و بە دڵێکی شاد و سەرکەوتنی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتری ماد ی و مەعنەوی ، ئیشنائەڵڵا  ساڵی نوێ بەرنەسەر . پیرۆزبایی تایبەتیم هەیە بۆ بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدان و جانبازانی خۆشەویست و بنەماڵەکانی ئەوان و دروودی فراوان دەنێرم بۆ گیانی پاکی ئیمامی رێزدار و روحە پاکەکانی شەهیدان .

ساڵێکی پڕ لە ماجەرامان بردە سەر . لەم ساڵەی کە رابرد ، گەلی ئێران بە مانای راستەقینە دەرەوشا. 

دوژمنان نەخشە و پلانیان کێشابوو ، زۆر نەخشەیان بۆ گەلی ئێران ھەبوو . پاوەجێی گەل و بەرچاوڕوونی میللەت و ھەوڵ و ھیمەتی لاوان ، نەخشە و پلانی دوژمنانی پوچەڵکردەوە . 

 لە بەرامبەر بایکۆتە توندەکان و بە وتەی خۆیان بێوێنەی ئەمریکا و ئوروپا ، گەلی ئێران ھەم لە بواری سیاسی و ھەم لە بواری ئابووریی ، کاردانەوەیەکی قایم و بەھێزیان لە خۆ نیشاندا . 

لە بواری سیاسی ، مەزھەری ئەم کاردانەوە رێپیوانی گەورەی ٢٢ ی رێبەندان و ھەڵوێستی جەماوەر بە درێژایی مانگەکانی ئەم ساڵ بوو . مەزھەری ھەڵوێستگرتنی رووبەڕووبوونەوەی ئابووری ، بەرزبونەوەی دەستپێشخەریی زانستیی و تەکنیکی ، بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژماری کۆمپانیاکانی بنەمازانست ، بەرزبونەوەی بەرھەمە ژێرخانی و بنەڕەتیەکانی نێوخۆیی کە بۆ وێنە چەند رۆژ بەر لەم کرانەوەی فازە جیاجیاکانی گازی باشوور و بەر لەوە کرانەوەی پاڵاوتگەی گەورەی بەندەری عەبباس و لەمجۆرە کارانە کە ئەنجامبوو . 

کەوابوو ، میللەت لە بەرامبەر دوژمنایەتی دوژمنان و چەپەڵیی دوژمناندا توانی دەسەڵاتی خۆی ، ھەیبەتی خۆی و مەزنایەتی  خۆی نیشان بدا و ئابڕووی گەلی ئێمە و ئابڕووی ئیسلامی ئێمە ، شوکور بۆخوا زیاتر بوو . 

کێشەی سەرەکیی وڵات ، ھەروا کێشەی ئابووریە . بە تایبەت لەم مانگانەی رابردوودا ، کێشەی گوزەرانی خەڵک بوو . 

 بەشێک لەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناکارا لە بواری پرسە ئابوریەکان کە حەتمەن دەبێ ئەوانە قەرەبوو بکرێتەوە . 

 ھەندێ بەرنامە ھەن ، رێوشوێن گیراوەتەبەر کە ئینشاڵڵا ئەم رێوشوێنانە بە درێژایی ئەمساڵ ، ساڵێک کە ئەمڕۆ ، ئەم کاتە دەستپێدەبێ ، ساڵی ٩٨ ، ئیشناڵڵا دەبێ بە ئاکام بگات و خەڵک ئەنجامەکەی ببینن . 

 ئەوەی کە من عەرزتان دەکەم ئەوەیە کە پرسی خێرای وڵات و پرسی جددی وڵات ، ئەولەویەتی وڵات ،  تا ئێستا پرسی ئابووریە . 

لەپرسی ئابوریدا ھەندێ پرسمان ھەن کە زۆرن ، باسی دابەزینی بایەخی دراوی نیشتمانیی ، پرسێکی گرنگە ، باسی توانایی کڕینی خەڵک ھەر بەمجۆرە ، باسی کێشەی کارگەکان و کەمکاری و رەنگە داخرانی ھەندێ لە کارگەکان لەمجۆرە کێشە و گرفتانەن . 

 ئەوەی کە من خوێندمەوە و لە بۆچوونی شارەزایان کەڵکم وەرگرت کلیلی ھەموان بریتی بوو لە گەشەی بەرھەمی نیشتمانیی . ساڵی ٩٧ ، ئێمە وەک ساڵی داکۆکیی لە کاڵای ئێرانیی رامانگەیاند . ناتوانم بێژم بە تەواوی ئەم دروشمە جێبەجێکرا ، بەڵام دەتوانم بڵێم بە شێوەی بەرفراوان ئەم دروشمە سەرنجی پێدرا و لە زۆر حاڵەتدا لە لایەن خەڵکەوە  ئەم دروشمە پێشوازیی لێکرا و کاری پێکرا و ئەمە بێگومان لە ئارادایە ، دمھەوێ پرسی بەرھەمھێنان ، وەک تەوەری چالاکیی دانێم .

مەبەستی خۆم لە بەرھەمھێنان ئینشاڵا لە وتاری رۆژی یەکەمی ساڵدا شیدەکەمەوە کە مەبەست لە بەرھەمھێنان چیە .

بەرھەمھێنان ئەگەر بکەوێتەڕێ ، ھەم دەتوانێ کێشەکانی گوزەران چارەسەر بکات ، ھەم تەنانەت دەتوانێ بایەخی دراوی نیشتمانیی تا رادەیەک چارەسەر بکات .

 لەبەر ئەوەیە کە پرسی بەرھەمھێنان ، بە بڕوای من پرسی تەوەریی ئەمساڵە . لەبەر ئەوە من دروشمی ئەمساڵم داناوە : 

 رۆنەقی بەرھەمھێنان ، رۆنەقی بەرھەمھێنان . 

دەبێ ھەموو لا ھەوڵبدەن ، بەرھەمھێنان لە وڵاتدا رمێنی ھەبێ . 

 لە یەکی ئەمساڵەوە تا کۆتایی ساڵ ، ئینشاڵڵا ئەم مانایە بەشێوەیەکی بەرچاو  لە وڵاتدا ھەستی پێ بکرێ .

سڵاو و سەڵەوات و دروودی لە ناخی دڵی خوم عەرزی وەلی عەسر دەکەم روحمان بە فیدای و دوعای ئەو خودانڕێزە بۆ ئێوە گەلی ئازیز داوا دەکەم و بەختەوەریی گەلی ئێران و ھەموو ئەو گەلانە لە خوای تەعالا داوا دەکەم کە نەورۆز بەرز رادەگرن .

 والسلام علیکم و رحمە اللە و برکاتە . 

 

 

 

 

 

ا