نیسان 14, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی  ئێراقچی  لە حاند بانگەشەی  باڵوێزی فەڕەنسا :  پاریس دەبێ  خێرا ڕوونکردنەوە بەدەستەوە بدات

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد : ئەگەر توئیتەکانی باڵوێزی فەڕانسا لە واشنگتون سەبارەت بە پیتاندنی ئورانیوم لە لایەن ئێرانەوە هەڵوێستی فەرمی فەڕانسا بێت ئەو هەڵوێستانە پێشێلکرانی بەرنامەی کۆهەنگاو بەرجام دەبێت .

لە حاڵێکدا کە  ئاژانسی  نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  تا ئێستا 14 جار  جێ بە جێ کرانی تۆکمەی  بەڵێنەکانی  ئێران  لە  ڕێکەوتنی  بەرجامی پشت ڕاست کردووەتەوە  " ژراد  ئاروود  "  باڵوێزی فەڕانسا  لە ئەمریکا بە تازەیی  بانگەشەی کردووە  کە هۆیەک بۆ پیتاندنی    ئورانیوم  لە لایەن    ئێرانەوە دوای ڕێککەوتنی   بەرجام لە ئارادا نیە ئەو وتانە ئەمڕۆ  یەکشەمە کاردانەوەی سەید عەباس ئێراقچی جێگری وەزیری  دەرەوەی ئێرانی  بە دواوە بوو . ئاروود   هەروەها  بانگەشەی  کرد  ئێران ناچارە بە پێی پەیمانی  قەدەغەی پەرەی چەکی ناڤۆکی و پڕوتوکولی  پەیوەست بوو  بوو   لە دۆخی  چاودێریە توندەکان بیسەلمێنێ کە چالاکیە ناڤۆکیەکانی  ئاشتیخوازانەیە . ئێراقچی  لە کاردانەوە بە بانگەشەی باڵوێزی فەڕانسا لە واشنگتون لە پەیجی خۆی لە توئیتر نووسی  دەوڵەتی فەڕانسا  دەبێ خێراتر  ڕوونکردنەوە بداتە دەستەوە  و ئەگەر وا نەبێت  ئێران کردەوەی پێویست ئەنجام ئەدات  . بانگەشەی  باڵوێزی فەڕانسا  لە ئەمریکا لە حاڵێکدایە   کە ئەنجومەنی   ڕێکخراوی نەتەوەکان  دوای ڕێککەوتنی  نێونەتەوەیی بەرجام  مافی  پیتاندنی  ئێرانی بە فەرمی  ناساند .

سەرپەیڤ