نیسان 19, 2019 10:20 Asia/Tehran
  • بڕیاری دادگەیەک لە کەنەدا دژ بە ئێران

دادگەیەک لە کەنەدا، خوازیاری درانی غەرامەت و زیانبایی بە قوربانیانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ لە سەرچاوەی داراییەکانی ئێران بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ماڵپەڕی "ئێدمینتۆن ژۆرناڵ" رۆژی پێنجشەممە نووسی؛ دادگەیەک لە ئەیالەتی ئالبێرتا لە کەنەدا ڕایگەیاند؛ بنەماڵەکانی قوربانیانی پەلامارەکانی ١١ی سێپتەمبەر دەتوانن لە شوێنی داراییەکانی دەوڵەتی ئێران لە ئەیالەتی ئالبێرتا زیانبایی وەرگرن.

سکاڵای ٧ ملیار و ١٠ ملوێن دۆلاری دژ بە ئێران و ژمارێک لە ناوەند و کۆمپانیا ئێرانییەکان ١٣ی مارسی ٢٠١٩ لە ئەیالەتی ئالبێرتا لە کەنەدا تۆمار کرا.

ئەیالەتی ئالبێرتا تازەترین ناوەندی دادەوانی لە کەنەدایە کە سکاڵای دژە ئێرانی تێدا دێتە ئاراوە. ئەو سکاڵایە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٢ لە دادگەیەکدا لە نیۆیۆرک هاتبووە ئاراوە.

دادگە ئەیالەتییەکان لە ئەمریکا و کەنەدا لە کاتێکدا جار و بار بە بیانووی درۆینەی دەستێدابوونی ئێران لە پەلاماری تیرۆریستیی ١١ی سێپتەمبەر بریاری درانی زیانبایی بە قوربانیانی ئەو پەلامارە لە داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێران دەدەن کە هەر لە بنەڕەتدا عەرەبستان یەکەم تۆمەتباری پەلامارەکانی ١١ی سێپتەمبەرە.

١٥ کەس لە ١٩ی کەس کە پەلامارەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ی داڕشتوو، شاروومەندانی عەرەبستان بوون و لە ڕاپۆرتەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەمریکا دانیان ناوە بە سەر ئەو مەسەلەیەدا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی فەرمی دژ بە ئەمریکا سکاڵای بەرز کردۆتەوە لەبەر دەرکردنی بڕیاری نایاسایی و دەس گرتنی نایاسایی بە سەر داراییەکانی ئێران.

 

سەرپەیڤ