نیسان 19, 2019 17:34 Asia/Tehran
  • ڕوانگەی ڕێبەری لە دیدارلەگەڵ بەشداربووانی سیی و شەشەمین خولی پێشبرکێ نێودەوڵەتییەکانی قورئان

سیی و شەشەمین خولی پێشبرکێ نێودەوڵەتییەکانی قورئانی پیرۆز بە دروشمی"یەک کتێب،یەک ئۆمەت"و بەمەبەستی بەدی هێنانی کەشی دۆستایەتی نێوان موسولمانان،یەکێتی نێوان گەلانی موسولمان و بوارخۆشکردن لە پێناو بەدی هێنانی شووناسی ئیسلامی تاکانە و واحید لە تیشکی ڕێنموونییەکانی قورئانی پیرۆز لە شارەکانی تاران و قۆم دا بەڕێوە چوو.

هۆگرانی قورئانی پیرۆز و میوانانی بەشداربوونی ئەم ڕووداوە مەزنە قورئانییە لە کۆتایی پێشبرکێکان لەگەڵ ڕیبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی"حەزرەتی ئایەتوڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی"دیداریان کرد.
 

 لە سەرەتای ڕێو ڕەسمی دیدار لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی کەسایەتی یەکەمی پێشبرکێ نێو دەوڵەتییەکانی قورئان لە وڵاتی ئەندۆنزیا بە تیلاوەتی جوانی خۆی ڕازێنەری ئەم کۆرە بوو و کەشێکی لێوانلێو لە ئەوین و خۆشەویستی بە قورئانی پیرۆزی بەدیهێنا.زانایانی دین تیلاوەت و خوێندنەوەی قورئان وەک پێشەکییەک دەزانن بۆ دەستخستنیی ماریفەت و زانستی قورئانی و هەروەها قووڵتر کردنەوەی مەعنەوییەت لە نێو دڵ و زەینی ئینسان دا.

لەم ڕێوڕەسمە دا، ئایەتوڵڵاخامنەیی، وێڕای ڕێزگرتن لەکاربەدەستانی بەڕێوەبردنیی پێشبرکێ نێو دەوڵەتییەکانی قورئان،ئەم کتێبەئیلاهییەیان دابین کەرەوەی بەختەوەری مرۆڤ لە دنیا و ڕۆژی پەسالان زانی و مەرجی تێگەییشتنی قورئانیان بەستراوەزانیوە بە هەنگاوهەڵگرتن بە گوێرەی ڕێنموونییەکانی قوورئان چوونکا قورئان بوارخۆشکەری مەزنایەتی، پێشکەوتن ،دەستەڵات،یەکگرتووی و تەکوزی،شێوازی شرینی ژیان بردنەسەرلە دنیا و دابینکەرەوەی بەختەوەری لە ڕۆژی پەسلانە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی لەم ڕێوڕەسمە دا بە ئیشارەت دان بە ئایەتی ٢٩ـهەمی سورەتی مۆبارەکی "فەتح" فەرمووی: ژمارێک لە ئێمە "اَشِدّاءُ عَلَی الکُفّار" لەبیردەبەینەوە ، وەلای دانێن،وەک چ کەسانێ؟ وەکوو هەرئەم کەسانەی وا لە وڵاتەئیسلامییەکان لەگەڵ ئەمریکا دا ڕاهاتوون،لەگەڵ زایونیستەکان دا ڕاهاتوون،خوێنی فەلەستینییەکانیان بنپێکردووە، مافی فەلەستینییەکانیان لەناوبردووە؛ ئەمانە"اَشِدّاءُ عَلَی الکُفّار"ـیان لەبیربردۆتەوەو بوونەتە نۆکەری کافرەکان و ملکەچی کافرەکان .گروپێکی دیکەیش "رُحَماءُ بَینَهُم"ـیانلەبیر بردۆتەوە، لەنێوان موسولمانان دا ناکۆکیی بەدی دێنن،کاتێک "رُحَماءُ بَینَهُم" لەبیر دەچێتەوە.

مەقامی مەزنی ڕیبەری هەروەها فەرمووی: هەربۆیە لە نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان دا شەڕی نێوخۆیی ڕووئەدات سوریا ببینن،یەمەن ببینن، هەرئێستا پتر لە چوارساڵە یەمەن بۆردومان دەکرێت.ئەم بۆردومانانە کاری چ کەسێکە؟ کافرە؟ نا ،موسولمانە؛ لە رواڵەت دا ئەویش موسولمانە بەڵام بەزەیی نایات بە موسولمانەکان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی،دیاردەی بێ وێنەی یارمەتیدانی لێقەوماوانی لافاوەکەی ئەم دواییەی گوڵستان، مازەندەران، ئیلام،لۆرستان و خوزستانی وەک وانە وەرگرتن لە شەهیدان زانی و چالاکیی ئەوانی وەکوو چالاکیی گەنجەکان لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز لەقەلەم دا و فەرمووی: ئەم چالاکییە سەرسوورهێنەرە جەماوەرییە کەلەم ڕۆژانە دا شایەتی بەڕێوە چوونی ئەوین هەروەک ڕووحییەی فیداکاری ولەخۆبووردوویی گەنجە ئێرانییەکانە لە دەهەی شەستی هەتاوی دا.

 

سەرپەیڤ