نیسان 22, 2019 10:08 Asia/Tehran
  • بەم زوانە ، گەشتی ڕاستەوخۆی ورمێ-هەولێر دەست پێدەکات

بەرپرسی گشتیی فڕۆکەخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: لە یەکەم دەرفەتدا گەشتی ورمێ بۆ هەولێر بۆ خزمەتگوزاری زیاتر بە موسافرەکان دەکرێتەوە.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانانی گەشتی ڕاستەوخۆی ورمێ بۆ هەولێر کۆتاییەکانی ساڵی ٩١ لە لایەن بەرپرسی گشتیی فڕۆکە خانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاواوە ڕاگەیێندرا.

کەماڵ پەرهیزکار رایگەیاند: پێوەندی ئاسمانیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژوا لە گەڵ هەولێر لە ڕێگای فڕۆکەخانەی ورمێوە دروست دەبێت و ئەم گەشتە ڕۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممەی هەر هەفتەیەک ئەنجام دەبێت.

ناوبراو سەرەنجدان لە بەستێنە زۆرەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بۆ گەشەی پیشە، بازرگانی و گەشتیاریی ، وەک  هۆکارێک بۆ کردنەوەی گەشتی نێوان ئەو دوو شارە وەسف کرد و گوتی: ئەو گەشتە لە لایەن کۆمپانیای ئاسمانیی ئاتا بە فڕۆکەی ئەیرباس ٣٢٠ ئەنجام دەبێت.

بەرپرسی گشتیی فڕۆکەخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ، بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ زیاد کردنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ورمێ وتی: کاتێک کە بار زیاد دەبێ داخوازی بۆ زیاد کردنی گەشت دەدرێت.

ناوبراو وتیشی: ئێستا  سەریەتی  فڕۆکەخانەی ورمێ، خستنە ڕێی گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ شاری هەولێرە چونکو هاتوچۆی خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژاوا بۆ ئەو شارە زۆر زۆرە.

ناوبراو  دواجار گوتی : لە یەکەم دەرفەتدا گەشتی ورمێ بۆ هەولێر بۆ خزمەتگوزاری زیاتر بە موسافرەکان ڕێک دەخرێت.