نیسان 24, 2019 19:16 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی چالاکانی ئابووری ئێڕان وئێراق بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاریەکان

فرەتر لە سەد چالاکی ئابووری ئێرانی وعێراقی لە کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە بەغدای پێتەختی عێراق ، لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریەکانی دوولایەنە پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " موسا عەلیزادە تەباتەبایی " جێگری باڵوێزی ئێران لە بەغدا شەوی سێشەممە لە کۆبوونەوەی چالاکانی ئابووری ئێران وعێراق وتی: دوو وڵاتی دوست ودراوسێی ئێران وعێراق لەسەر هاوبەشی بەرفراوانی مێژوویی ، فەرهەنگی وجوگرافیایی ، دەبێ هاوکاری ئابووری بەربڵاویشیان هەبێت ." ستبرق ئیبراهیم ئەلشوک" جێگری وەزیری خابووبەرە ی عێراقیش پێوەندی دوووڵاتی پاوەجێی وپێشکەوتە زانی ولەسەر بەهێزکردنی پێوەندی هاوکاری وسەرمایە نانەوەی هاوبەشی نێوان ئێران وعێراق پیداگری کرد. ناسر بیهزاد عەلیزادە ڕاوێژکاری بازرگانی ئێران لە عێراقیش وتی: بە پێی ئە بڕیارەی کە تیجارەتی ئێران وعێراق بگاتە ئاستی ٢٠ ملیارد دوڵار، پیشەسازی بینا سازی وەکوو سەنعەتێکی بە قازانج بۆ هاوکاری بەربڵاوی دوولایەنەی هاوکاریەکان لە سەرووی هاوکاریەکانی ئێران وعێراق دایە . پێشانگەی پسپۆریانەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو پڕۆژەی بەغدا بە بەشداری ٤٥ کۆمپانیای گەورە لە بوارە جۆربەجۆرەکانی ژێر خانەیی ڕۆژی دوشەممە لە بەغدا کرایەوە هەتا پێنجشەممەیش درێژەی دەبێت . لەم پێشانگەیەدا کۆمپانی گەلێک لە بوارەکانی کەلو پەل وئامیری بیناسازی ، کارەبا ، پۆڵا ، ئاسن ، کاشی وسرامیک وچێو وکابینت بەشداریان هەیە .

سەرپەیڤ