نیسان 24, 2019 20:03 Asia/Tehran
  • هەواڵدەری هێند: بایکۆتەکانی ئێران پڕۆژەکانی چابهار ناگرێتەوە

هەواڵدەری ڕەسمی " پی تی ئای " هێند بە گیڕانەوە لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ، هەڵوەشانی مەعافیەتەکانی کڕینی نەوتی هێند لە ئێران وپەرەی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ، داگری جێ بەچێ کردنی پڕۆژەکانی هێند لە بەندەری چابەهاری ئێران نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا هەواڵدەری ڕەسمی هێند پی تی ئای" ئەمڕۆچوارشەممە بە گیڕانەوە لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ، ئەم بڕیارەی ئاوەدانکردنەوەی ئابووری ئەفغانستان بە یارمەتیەکانی هێند کە داگری گەشە وپەرەی بەندەری چابەهار لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانە ، ناگرێتەوە. ڕێککەوتننامەی ترانزیتی سێ لایەنەی چابەهار ، مەی ٢٠١٦ بە ئامادەبوون وبەشداری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، نارندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندو محەممەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە لایەن وەزیرانی ڕێگا وبانی سێ وڵات لە تاران مۆر کرا. بەندەری چابەهار نێزیک ترین ڕێگای دەسڕاگەیشتنی وڵاتانێک کە لە وێشکایی دان داگری ئەفغانستان ، تورکەمەنستان ، ئۆزبەکستان ، تاجیکستان ، قرقیزستان وقەزاقستان بە ئاوە ئازادەکانە وئەم بەندەرە لە پەرەی ئالووێرەکانی تیجاری وبازرگانی وڵاتانی ناوچە گرینگایەتی زۆری هەیە وبە جێ بەجێ کردنی ئەم ڕێککەوتن نامەیە ، چابەهار دەبێتە ناوەندی ترانزیت ، وزەو تیجارەتی ناوچە. مایک پمپئو وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە لە سەروبەندی یەکەمین ساڵی چوونەدەری نایاسایی واشنتۆن لە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام ڕایگەیاند ، ئەمریکا لە دوهەمی مانگی مای ٢٠١٩ مەعافیەتی کڕیارانی نەوتی ئێرانی دڕێژ کردەوە.