May 15, 2019 17:44 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی : ئێران بەرەی ئەمریکایی زایونی شکست ئەدا

وەزیری بەرگری ئێران وتی : نەتەوەی ئێران بە ئامادەیی تەواوەوە بەرەی ئەمریکایی زایونی شکست ئەدا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی چوارشەمەی  ئیرنا ؛ ئەمیری سەرتیپ ئەمیر حاتەمی  وەزیری بەرگری ئێران بە وتنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزترین خاڵ  لە ئامادەیی  بەرگری  سەربازی بۆ بەرەنگار بوونەوەی  لە گەڵ  هەرجۆرە  هەڕەشە و زاڵیەتخوازی  دوژمنان دایە  وتیشی  ئەو ئامادەیی  لە دژوارترین  دۆخی بایکوتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەدەس هاتووە . سەرتیپ حاتەمی  وێڕای ئاماژە بە  شکستە پەیتاپەیتاکانی  دوژمنان  لە  .هەمبەر  کۆماری  ئیسلامی   ئێران  وتی :  شکستی   ڕەوتی تڕئوڕیستی تەکفیری  ئەم دواییەی  لە ناوچە  بە تایبەت  لە  ئێراق  و سووریا  زەبرێکی قورس   لە  ئیعتبار ی  ئەمریکا  و وڵاتانی  لاگری  تڕوڕیستان ئەدات .  وەزیری بەرگری  ئێران  هەروەها  بە وتنی    ئەوەی  کە  خەڵکی  ئێران  گوشارەکان  و کێشە  ئابووریەکانی  بە دەس هاتوو  لە بایکوتەکان  وەپشت سەر دەنێت   وتیشی  ئەمریکاییەکان  لە  ماوەی  40  ساڵی  ڕابردوودا  لعە هیچ  پیلانێک  دژی  ئێران  درێغی نەکردووە  جارێکی دیکە بۆ بە دی هاتنی  ئامانجی  وەیشوومەی خۆی ناکام دەمێنێتەوە .