گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران : بیرو هزری شۆڕشی ئیسلامی و هێڵی خۆڕاگری، لەمپەری بەردەم دزەو ڕەخنەی ئەمریکایە لە ناوچەدا
پێش نوێژی کاتی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوە کە بیرو هزری شۆڕشی ئیسلامی و بەرەی خۆڕاگری دەسەڵات و توانایەکی ڕوولە گەشەیە ، پیداگریشی کرد کە ئەو بیرو هزرە بواری بۆ پەرەی پاوەجیی و پتەوبوونی ئیسلام و کەم کردنەوەی دزەی ئەمریکا لە ناوچەکە خۆش کردووە .
حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلیمین سەیید محەممەد حەسەن ئەبو تورابی فەرد" ئابووری لە کۆمەڵگەی ئیسلامی گرینگ وتەوەرەیی زانی وپیداگری کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی چوار دەیە بایکۆت ، هەنگاوی بەرزی ئابووری هەڵگرتووە وزۆرێک لەوڵاتانی گەشە سەندوویش ئەم ژێر خانە ئابووریانەی ئێرانیان نیە . ئیمام جومعەی کاتی تاران وتیشی: کاربەدەستانی پایە بەرزی ئەمریکایی کە بایکۆت لە دژی ئێرانیان پێشنیاردابوو ، ئەمڕۆ ئاگادارن ، ئەگەرئێران لە بارستاکانی کەڵک وسود وەربگرێت ، بایکۆتەکان بێ ئاکام دەبن. ئەبوتورابی فەرد وتی: ئەمە ئەمریکیەکانن کە لە هەژاری دا نۆقم بوونە، بەڵام ئێران بەهێزو بەتوانایە ، چون بە دەسەڵاتەوە لە ڕێبازی دروست هەنگاوی هەڵگرتووە وهێزوتوانای دەرونی پتەوو پاوەجیە وئینشائەڵڵا دەبێتە دەسەڵاتێکی گەورەی ئابووری .