May 18, 2019 07:32 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : ئێرانیان هەرگیز ملکەچی زەختوگوشارەکانی ئەمریکا نابن

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لەسەر توویەتەر بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێرانیان هەرگیز ملکەچی گوشاری نایاسایی و ناڕەوای ئەمریکا نابن جەختی کردەوە ، ئەمریکا لە جیاتی هەڕەشە ، دەبێ بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی بەرجام و بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش بەجێبێنێ .

سەید عەباس موسەوی وتیشی ، تاکتیکی ئەمریکا لەمەڕ گوشار بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران 40 ساڵە ناکام ماوەتەوە .

ئەمریکا دوای چوونەدەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی شەڕێکی هەمەلایەنەی بۆ گوشار هێنان بۆسە ئێران وەڕێخستووە .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی سێشەممەی رابردوو لە چاوپێکەوتنی بەرپرسان و کارگێڕانی دوڵەتدا جەختی کردەوە بژارەی دواجاری گەلی ئێران ، خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەمریکادایە و لەم بەرەنگاریەدا ، ئەمریکا ناچار بە پاشەکشە دەبێ .