May 19, 2019 20:07 Asia/Tehran
  • وەدەستهێنانی دوو میدالایی زێری لیگی جیهانی کاراتە بۆ تیمی ئێران

لە درێژەی رکابەرییەکانی لیگی جیهانی کاراتە لە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا،"تەراوەت خاکسار" و"حەمیدە عەباسعەلی" میدالیای زێری لیگی جیهانی خشتەی ئا یان دەستخست.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەفەزیۆن، لە بەشی پیاوانیش"مەهدی خودابەخشی" و"عەلی مێسکینی" میدالیای برۆنزیان دەستخست. سێهەمین و دوایین رۆژی رکابەرییەکانی لیگی خشتەی ئاـی ئەستەمۆڵ ئەمرۆ یەکشەممە درێژەی هەیە. دووهەمین قۆناخی لیگی کاراتەی وان لە ساڵی ٢٠١٩ لە رۆژی هەینییەوە بەئامادەبوونی هەزارو٨١٣ کاراتە کا لە ١٠٢ وڵات بە میوانداری ئەستەمۆڵی تورکیا دەستپێکراوە. تیمی ئێران لە ٢ بەشی کاتا و کۆمیتەـی ئافرەتان و پیاوان بەرەو ڕووی غەنیمەکانیان بوون.