حوزه‌یران 17, 2019 21:02 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئاڵمان و بەریتانیا بە کەمکرانی بەڵێنیە بەرجامییەکانی ئێران

حکومەتەکانی ئاڵمان و بەریتانیا داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن پێبەند بمێنێ بە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری رۆیتەرز، پاش ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە لە بەرتەسکییە دانراوەکانی بەردەم بەرهەم هێنان و پاشەکەوت کردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو واوەتر دەچێ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان داوای لە تاران کرد هەروا پێبەند بێ بە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ دەسەڵاتە جیهانییەکان.

هەروەها وتەبێژی "ترێزا مێی" سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی بەریتانیا لە شێوەئاخاوتنێکی هەڕەشەئامێزدا وتی: "ئەگەر ئێران بەڵێنیەکانی لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ببەزێنێ، بەریتانیاهەموو بژارە مومکین و شیمانەییەکان لەبەرچاو دەگرێ".

بێهروز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی لە شوێن دامەزراوەکانی ئاوی قورسی ئەراک بەئاماژە بەبڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: "بەخێراکرانی ڕەوتی بەرهەم هێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە پلەی ٣.٦٧، پاشەکەوتەکانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران سەرەنجام هەتا ٢٧ی ژۆئەن، لە ٣٠٠کیلۆ تێدەپەڕێ."

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەکاردانەوە بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام  و ناکارایی لایەنە ئوروپییەکان، ٨ی مای٢٠١٩ بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، هەواڵی ڕاگرتنی بڕێک هەوڵی تاران هاوپێوەند بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)ی ڕاگەیاندو شەست ڕۆژ دەرفەتی بە وڵاتانی ماوە لە بەرجام، دا هەتا بەڵێنیەکانیان بەتایبەت لەبواری کاروباری بانکی و نەوتی جێ بەجێ بکەن.

سەرپەیڤ