ته‌مووز 11, 2019 08:20 Asia/Tehran
  • لێدوانی نوێنەری ئێران لە ئەنجومەنی بڕیاردەران و ڕەخنەگرتنی لە ئەمریکا

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا، وتی: سیاسەتی دەرەوەیی و ھەڵس و کەوتی ئەمریکا دووفاقانەیەو بەرپاکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە پێی داخوازیی وڵاتی پێشێلکەڕی ڕێککەوتنی بەرجام، تارووسێکی تاڵە.

دوابەدوای دەخوازیی ئەمریکا بۆ بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لوتکەیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەمەبەستی لێکدانەوەی ھەنگاوەکانی ئێران لەمەڕ کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی، ئەم کۆبوونەوەیە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە بنکەی ئەم ڕێکخراوەیە لە ڤیەنای پێتەختی نەمسا پێکھات.

«کازم غەریب ئابادی» نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا لە کۆبوونەوەی لوتکەیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ھەنگاوەکانی ئێران لەمەڕ کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ھیچ پەیوەندییەکی بە بابەتەکانی ھاوپەیوەند بە پادمان و یان چوارچێوەی ئەرکەکانی ئەنجومەنی بڕیاردەرانەوە نییە.

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا پێشی داگرت: ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام کشاوەتەوەو لە ھیچ ھەوڵێکیش بۆ سڕینەوەی کەمتەرخەمیی نەنواندووە.

«کازم غەریب ئابادی» وتیشی: بەس لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو، ئەمریکا بە پێچەوانەی مافە نێونەتەوەییەکان، بیست نمونەی بایکۆتی واوەناوچەیی بەربڵاوی بەسەر ئێراندا سەپاندووە.

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا پێشی داگرت: ئەم بایکۆتانە بەتایبەت ئەو بایکۆتانەی کە بەسەر سیستێمی بانکی و دراڤی دا سەپێندراوە، تەنانەت شوێنی لە سەرچالاکییەکانی مرۆڤ دۆستانەش دا داناوە.

«کازم غەریب ئابادی» نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا وتیشی: بایکۆتەکانی ئەمریکا دەست ڕاگەییشتن بە بەرھەمە ھەرەپێویستەکانی  دەرمانخانەو پزیشکیشی بەرتەسک کردووەتەوەو پێشی بە گوێزرانەوەی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە لە کاتی ڕوودانی کارەساتیش دا گرتووە.

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا ھەروەھا جەختی کردووە کە: ئەمریکا کە وەک پۆلیس خۆی بە سەر جیھاندا سەپاندووەو ھەر ئاواش ھەڵس و کەوت دەکات، خەریکی پێپەست کردنی ھەرچەشنە ماف و یاساوڕێسایەکی نێونەتەوەییە.

جێگای ئاماژەیە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە حەوتی ژوئیە لەپاش کۆتایی ھاتنی ئەو مۆڵەتە ٦٠ ڕۆژەیەی کە بە ئەورووپیەکانی دابوو، ڕەوتی پەڕینەوە لە پیتاندنی سەروو ٣ پۆیینت لە سەدا ٦٧ی ئۆرانیۆمی دەست پێ کردو وشداریشی دا بە ئەورووپییەکان کە ئەگەر بێتو بەڵێنەکانیان ڕانەپەڕێنن، ھەنگاوی سێھەمی خۆی پتەوتر ھەڵدەگرێت. بەپێی بڕگەکانی ٢٦و ٣٦ی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ئەگەر بێتوو لایەنی بەرامبەر پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت، ئەوا ئێرانیش بۆی ھەیە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی بەشێئوەی گشتی و یان بەرتەسک ھەڵپەسێرێت.

سەرپەیڤ