ته‌مووز 11, 2019 17:20 Asia/Tehran
  • بەدرۆخرانەوەی بانگەشەی ھەوڵی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ ڕاگرتنی نەوتبەرێکی بریتانی لە کەنداوی فارس

ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بانگەشەی سەرچاوە ئەمریکییەکانی لە بارەی ھەوڵی ئاوگەڕەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسداران بۆ ڕاگرتنی نەوتبەرێکی بریتانی لە کەنداوی فارس دا بەدرۆ خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی سپانیوز، دوابەدوای ھاتنە ئارای بانگەشەی ھێندێک لە میدیاکانی ڕۆژئاوایی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا لە بارەی ھەوڵی  پێنج بەلەمی  خێراژۆی ئێران بۆ دەست گرتن بە سەر نەوتبەرێکی بریتانیی لە کەنداوی فارس و کشانەوەیان لە ئەنجامی کاردانەوە پیشاندانی پاپۆڕی جەنگیی « ئێچ، ئێم، ئێس مۆنت ڕۆز»، ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەم بانگەشەیەخی ڕەت کردەوە.

ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاندووە: گەشتی ئاوگەڕەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کەنداوی فارس بە پێی شێوازی ھەمیشەیی و ئەرکە پێڕاسپێردراوەکانیان و بەو پەڕی زیرەکی و وردبینی و ھێزمەندییەوە بەردەوامەو لە ماوەی ٢٤ کاطێری ئەم دواییەش دا ھیچ ڕووبەڕوو بوونەوەیەک لەگەڵ ئاوگەرەکانی بیانی لەوانە ئاوگەڕە بریتانییەکان ئەنجامی نەگرتووە.