ته‌مووز 11, 2019 20:56 Asia/Tehran
  • زەریف: ئاڵوزی تەنیا بە کۆتایی دان بە تیرۆریسمی ئابووری لە دژی گەلی ئێڕان کۆتایی پێ دێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دیپلۆماسی ئێران ئەمریکای تەریک کردووە وتی : ئاڵوزی تەنیا لە ڕێگەی کۆتایی دان بە تیرۆریسمی ئابووری ئەمریکا لەدژی گەلی ئێران کۆتایی پێ دەدرێت.

" محەممەد جەوادزەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان لە وتووێژ لەگەل کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلمەیادین" کە رۆژی پێنج شەممە بڵاو کرایەوە ، بە ئاماژەدان بە سەفەری ڕاوێژکاری دیپلۆماتیکی سەرۆک کۆماری فەرانسە بۆ تاران وتی؛ فەرانسیەکان هەوڵ ئەدەن ڕێکارگەلێک بدۆزنەوە کە ئاڵوزیەکان کەم بکاتەوە لە حاڵێکدا لە دۆخی شەڕی ئابووری ئێستاکە ، ئاڵوزی تەنیا لە ڕێگەی کۆتایی دان بە تیرۆریسمی ئابووری ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران تەواو دەبێت. زەریف وتی: فەرانسیە کان هەوڵ ئەدەن ئەمریکا بایکۆتەکان وەلا بنێت وئیمکانی کەم کردنەوەی ئاڵوزیەکان لەئارادابێت ، هەتا چ ڕادەیەک سەرکەوتوو بن پێوەندی بەمە هەیە کە ئەمریکیەکان چەندە هاوڕییەتی بکەن. سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران لە بارەی کۆبوونەوەی نایاسایی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ لێکدانەوەی کردەوەکانی ئەم دواییەی ئێران لە کەم کردن ودابەزاندنی وادەو بەڵێنە بەرجامیەکانی خۆی ، وتی: ئەمریکیەکان لە کردەوەیەکی پێکەنینانەدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیار دەرانی دامەزراند وجاڕێکی تر سەلماندی کە تەریک کەوتوونەتەوە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها پیداگرت: دیپلۆماسی ئێران توانیویەتی ئەمریکا لە جیهان تەریک بخاتەوە وئەم رەوتە درێژەی دەبێت. زەریف کردەوەی ئینگلیس لە ڕاگرتنی نەوت هەڵگری ئێرانیشی بەدزیی دەریایی زانی ووتی: ئەم دزییە دەریاییە لە لایەن ئەمریکیەکانەوە ئەنجام بووە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕوو لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایش وتی؛ توندڕەوە ئەمریکیەکان وڕژێمی زایۆنی هیچکات سەربازیکیان بە فیدای ئێوە ناکەن وباشترە ئیمارات وعەرەبستانی سەعودی بگەڕنەوە بۆهاریکاری و وهاوکاری ناوچەیی .

سەرپەیڤ