ته‌مووز 13, 2019 16:01 Asia/Tehran
  • ڕاگێندراوی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە بۆنەی گولـلە باران کردنی بنکە و بارەگای تاقمە تیرۆریستیەکانی نیشتەجێ لە سنووری هاوبەشی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران

دوابەدوای کردەوە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییەی تاقمۆچکە دژە ئینقلابەکانی بن ڕکێفی زلهێزانی جیهانی لە ناوچەگەلێکی لای ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوی ئێران و شەهید کردنی شەهیدی سەربەرز و دلێر "حاسڵ ئەحمەدی" و دوو کەس لە هاوڕێیان و پاسدارانی نەبەزی ئیسلام و هەوڵی بێ وچانی ئەو تاقمە تیرۆریستیانە بۆ تێکدانی ئاسایشی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان،

هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە درێژەی وشداریەکانی پێشووی بە هەرێمی کوردستانی عێراق لەمەڕ ڕێگەنەدان بە تاقمۆچکە تیرۆریستیەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە ناوچە سنووریەکانی هاوبەشی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بە مەبەستی چالاک کردنی بنکە و بارەگاکانیان لە پێناو فێرکاری، ڕێکخستن و بەڕێ کردنی تیمە تیرۆریستیەکانیان بۆ نێوخۆی ئێران و ڕەخساندنی کردەوەی تیرۆریستی و دژی ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وکەمتەرخەمیان لەئاست ئەو بابەتە، لە ڕۆژی چوارشەممە 19ی پووشپەڕەوە، بنکە چالاکەکان و شوێنی گیرسانەوە و فێرکاری تاقمۆچەکە دژە ئینقلابەکانی لەو ناوچانە داوەتە بەر هێرش و پێکاویانی.

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ئاگاداری نامەیەکدا باسی گولـلە باران کردنی بنکەی تیرۆریستانی کرد لە قەراخ سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە گەڵ ئێران وبریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لەوان .

پێوەندی گشتیی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، هەینی ڕایگەیاند : دوابە دوای کردەوەی تیرۆریستی تاقمە دژە شۆڕشەکانی سەربە ئیستکباری جیهانی لە ناوچە گەلێک لە ڕۆژئاوا وباکووری ڕۆژئاوای ئێران وهەوڵی تێکدانی ئاسایشتی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وکوردستان ، هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕۆژی چوارشەممە دەی ژوییەوە بنکە چالاکەکان وشوێنی جێگیر کران وڕاهێنانی تاقمە تیرۆریستە دژە شۆڕشەکان لەم ناوچانەی  داوەتەبەر پەلامار.

لەم ئاگاداری نامەیەدا هاتووە: ئێران زۆر جاروشداری دابوو بە هەرێمی کوردستانی عێراق لە مەڕ کەڵک وەرگرتنی گروپە تیرۆریستەکان لە ناوچەکانی پەراوێزی سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناردنی تیمە تیرۆریستەکانیان و ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی ودژە ئاسایشتی لە ئێران. هێزی زەوینیی سپای پاسداران وتیشی: یەکەی موشەکی ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وتوپخانەی هێزی زەوینی سپا، بە کۆنترۆڵی ئیتلاعاتی لە شوێنی جێگیرکرانی تیرۆریستە بەکرێگیراوەکان ، ناوەندە چالاکەکانی ئەم تیرۆریستانەیان دایە بەر پەلامار کە قۆناخەکانی ئەم هەڵمەتە فیلمیشی لێ گیراوە .

هێزی زەوینی سپا بەپێداگری لەسەر ئەمەی کە ئاسایشت وئەمنیەتی نیشتمانی ، پاراستنی هێمنی وئاسایشی نەتەوەی ئێران هێڵی سووری هێزە چەکدارەکان بەتایبەت هێزی زەوینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیە ، ڕایگەیاند : هەرێمی کوردستانی عێراق نابێ ڕێگە بدات ئەم ناوچەیە ببێتە حەشارگە وشوێنی ڕاهێنان و ڕێکخستنی تیرۆریستان بۆ ئەنجام دانی تاوانی تیرۆریستی و وەبەر مەترسی خستنی ئاسایشتی ئێران .

هەروەها لە کۆتایی دا بە ئاماژە کران بە هەوڵی تیرۆریستان بۆ دەکارهێنانی خەڵکی ئاواییەکان وەکوو قەڵغانی مرۆڤی، دیسانەوە داوای لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستانی عێراق کردووە کە لە شوێنی نیشتەجێ بوونی تاقمۆچکە تیرۆریستیەکان دوور بکەونەوە و هەتا دەکرێت دوورە پەرێزیان لێ بکەن.

 

 

سەرپەیڤ