ته‌مووز 14, 2019 08:21 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان

ئەمڕۆ (یەکشەممە) ١١ی زیقعەدەی ١٤٤٠ی کۆچی، ڕێکەوتە لەگەڵ ١٤ی ژولایی ساڵی ٢٠١٩، ساڵڕۆژی لەدایک بوونی هەشتەمین پێشەوای شیعەکانی جیهان حەزرەتی ڕەزا (ع)ـە.

ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان ڕۆژی یازدەی زیقعەدەی ساڵی ١٤٨ی کۆچی لە شاری مەدینەی پیرۆز لەدایک بوو.

یەکێک لە فەزیلەتەکانی ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان ئەوە بوو کە زاناتر لە حەزرەتی ئیمام رەزا (ع) لە سەردەمی خۆیدا نەبوو و مەئموون خەلیفەی عەباسی بەردەوام ئەو بەڕێزەی بە پرسیاری جۆربەجۆر تاقی دەکردەوە و ئەو حەزرەتەیش وەڵامی هەر هەموو پرسیارەکانی دەدایەوە و وەڵامەکانیشی لە قورئانی پیرۆز وەردەگرت.

خەڵکی موسڵمان و ئیمانداری ئێرانی ئیسلامی لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان بە ئامادە بوون لە شوێنە پیرۆزەکاندا لەوان لە حەرەمی پاکی ئەو حەزرەتە لە شاری پیرۆزی مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ئەم ڕۆژە دەکەنە جەژن.

شیعر هۆندنەوە، مەدیحە خوێندنەوە، وتاردان سەبارەت بە کەسایەتیی ئیمام هەشتەمی شیعەکانی جیهان و بڵاو کردنەوەی شەربەت و شیرینی لەو کارانەیە کە خەڵکی موسڵمانای ئێران لە ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی ئیم ڕەزا(ع) دەیکەن.

ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتنە بەرەوەی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان لە هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆزبایی دەکات.