ته‌مووز 14, 2019 18:47 Asia/Tehran
  • پێبەندی ئێران بە ئەرکە بەرجامییەکانی

ڕۆژنامەی فەرەنسەوی"لوپوئەن"،ڕاپۆرتی داوە کە ئێران لە کاتی ئیمزا کرانیی ڕێککەوتننی ناڤۆکی ڤیەننا و تەنانەت دوای چوونە دەری نایاسایی ئەمریکا لەم ڕیککەوتننە، پێبەندی هەموو ئەستۆگرییەکانیی بووە.

ڕۆژنامەی "لوپۆئەن" چاپی پاریس، رۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێک دا نووسی: خەمساردی ئەورووپا بەرامبەر کردەوەکانی ئەمریکا ،بووەتە هۆی ئەمەی تاران تا دوو کردەوەی سەرەکی، زۆرترکردنەوەی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە خەستی کەمتر و لە درێژە دا  زۆرتر کردنەووەی ڕادەی پیتاندن لە دەستووری کاری خۆی دا دانێت."فرانسوا نیکۆلۆ" باڵوێزی پێشووی فەرەنسا لەتاران، بەرلەمە جەختیکردبوو کە ئەورووپا دەبێ ئیمتیازگەلێک بۆ ئێران لەبەر چاو بگرێت تا دانووستانەکان لە نێوان هەردوولا بگەڕێتەوە دوخی ئاسایی خۆی. داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا،دوای چوونە دەری نایاسایی لە بەرجام هاوڕەوت لەگەڵ سیاسەتی ناسراو بە "گوشاری لانیسەری"ڕووی کردۆتە کردەوەی دنە دەرانە. سیاسەتەکان و کردەوە شەڕخوازانەکان و هەرەشاوییەکانی کۆشکی سپی بەرەو ڕووی کاردانەوەی سەلبی ئەمریکاییەکان و هەروەها دەوڵەتە ئەورووپاییەکان بۆتەوە. کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران،بەردەوام جەختییان کردووە کەهەرچەشنە کردەوەی شەڕخوازانەی ئەمریکا،کاردانەوەی بەبڕشتانەی بەدواوە دەبێت.

سەرپەیڤ