ته‌مووز 20, 2019 02:00 Asia/Tehran
  • درۆیەکی گەورەی دیکە لەکارنامەی ترەمپ؛ بڵابوونەوەی وێنەکانی  رەسەدكردنی  پاپۆری

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی شەوی شەممە هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنە کانی دیتنی پاپۆری ئەمریکایی،بەڵگەی پووچەڵ بوونەوەی بانگەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بەردانەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە گەرووی هۆرمزی ئاراستە کرد.


"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی هەینی بانگەشەی کردبوو،پاپۆری یو ئێس ئێس باکسێری ئەمریکا،فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە گەرووی هۆرمۆز بەرداوەتەوە.

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی

 بەڕاشکاوی دەلێت،بە پێی زانیاری  هێزەچەکدارەکان هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ڕۆژی پینجشەممە لەکاتی بەڕێوە بردنی فەرمانبەریەتییەکانیی دا،هاتنی پاپۆری ئەمریکایی "یو ئێس ئێس باکسێر"و ٥ سەرئاوی هاوڕێ بە تەواوەتی و لەکاتی گەییشتنی بە گەرووی هۆرمز،بۆ ماوەی سێ کاژێر بەتەواوەتی و ورد خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی داولەم ماوەیە دا پێگەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆیی(ئێرانی)،هیچ چەشنە کردەوەیەکی نائاسایی و هەڕەشاوییان لە لایەن هێزە ترۆریستییەکانی ئەمریکا لە پاپۆری ناوبراوەوە نەدیتووە وتۆماریان نەکردووە.

 

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێوارەی هەینی لەبەیاننامەیەکدا هاوکات لەگەڵ بە گاڵتەجاڕ زانینی ئۆپەراسیۆنێک وا ئەمریکا بانگەشەی دەکات لەمەڕ خستنەخوارەوە و بەردانیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە گەرووی هۆرمۆز،ڕایگەیاندبوو،بەم زووانە وێنەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی هەوا وفەزای سپا لە پاپۆری ئەمریکاییەکان بڵاو و بەڵگەی بێ بناغە و بنەمای بانگەشەی ئەوان بۆ بیرو ڕای گشتی جیهان ڕووندەکاتەوە.

"سەید عەبباس عەراقچی" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان بەیانی هەینی لەکاردانەوە بەم بانگەشەی "ترەمپ" لە توئیتەر بەباسکردنی ئەمەی کە ئێران هیچ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نە لە گەرووی هۆرمۆز و نە لە هیچ شوێنێکی تر لە دەست نەداوە بە گاڵتە نووسی"من نیگەرانم کە (پاپۆری یوو ئێس ئێس باکسێر)بە هەڵە یەکێ لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی خۆی پێکابێت."

"موحەممەد جەواد زەریف"،وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی هەینی لە توئیتەر دا هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نەخشەیەک کە مەودای نێوان ئێران و ئەمریکا نیشان ئەدات وەبیری لایەنی ئەمریکایی هێنایەوە،ستراتژیای لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا تا بە چ ڕادەیەک دەستێوەردەرانە بووە وپاپۆری ئەمریکایی چەندە لە سنوورەکانی ئەمریکا دوورە و لە سنوورەکانی ئێران نزیکە.

 

سەرپەیڤ