ته‌مووز 20, 2019 08:58 Asia/Tehran
  • بڵاوبوونەوەی وێنەکانی رەسەدکردنی پاپۆڕی جەنگیی باکسێری ئەمریکا

پێوەندیە گشتیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی شەوی هەینی لەسەر شەممە بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی رەسەد کردنی پاپۆڕی ئەمریکی ، بەڵگەی بێ بنەمابوونی بانگەشەی سەرۆکی ئەمریکای لەمەڕ خستنەخوازی فڕۆکەی بێسەرنشینی ئێران لە گەرووی هۆرمز خستە ڕوو .

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بانگەشەی کردبوو ، پاپۆڕی جەنگیی یوو ئێس ئێس باکسێری ئەمریکا ، فڕۆکەیەکی بێسەرنشینی ئێرانیی لە گەرووی هۆرمز پێکاوە .

 پێوەندیە گشتیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە ، بە شارەزایی هەواڵگریی هێزە چەکدارەکان ، هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە ماوەی رۆژی پێنجەشممەدا وێڕا جێبەجێ کردنی فەرمانبەریەتیەکان ، هاتنی پاپۆڕی جەنگیی یوو ئێس ئێس باکسێر و 5 ئاوگەڕی هاوڕێی بە تەواوەتی و لە کاتی گەیشتنیان بە گەرووی هۆرمز، بۆ ماوەی سێ کاژێر لە ژێر رەسەد و چاودێری  ورددا بووە و لەو ماوەیەدا بنکەکانی فڕۆکەی بێسەرنشینیی خۆیی ، هیچ هەنگاوێکی نائاسایی و هەڕەشەکەرانەیان لە لایەن هێزە تیرۆریستیەکانی ئەمریکا لەو پاپۆڕەدا تۆمار نەکردووە و نەبینیوە .

پێوەندیە گشتیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی دوانیوەڕۆی هەینی لە بەیاننامەیکدا وێڕای بە پێکەنیناوی ناوبردنی هەڵمەتی بانگەشە بۆ کراوی ئەمریکیەکان لە بەردانەوەی فڕۆکەی بێسەرنشینی ئێرانی لە گەرووی هۆرمز ،رایگەیاندبوو ، بەمزوانە وێنەکانی فڕۆکەی بێەسەرنشینی هەوافەزای سپا لە پاپۆڕی جەنگیی ئەمریکی بڵاو دەکاتەوە و بەڵگەی بێ بنەمابوونی بانگشەەی ئەوان دەخاتە بەر رای گشتیی جیهان .