ته‌مووز 28, 2019 20:23 Asia/Tehran
  •  ڕوبەیعی :  ناردنی کۆپاپۆڕی ئوروپایی بۆ ناو کەنداوی فارس بۆ ئێران پەیامی دوژمنایەتی هەیە

وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیلامی ئێران وتی : ناردنی کوپاپۆڕی ئورپایی بۆ ناو کەنداوی فارس لە دۆخی هەنووکەییدا هەندەرە و ئەو کارە پەیامی دوژمنایەتی بۆ ئێران هەیە و پەرە ئەداتە بارگرژیەکان .

چەن وڵاتی  ئورووپایی  بۆ وێنە  فەڕانسا  ئیتالیا   و دانیمارک لاگریان کرد لە گەڵاڵەی دەوڵەتی بریتانیا بۆ پێکههێنانی کۆپاپۆڕێکی  ژێر ڕێبەرایەتی  ئوروپا لە کەنداوی فارس

عەلی ڕوبەیعی ئەمڕۆ یەکشەمە  لە دانیشتنە هەواڵێکدا  وتیشی :  کۆماری ئیسلامی ئێران  لە هەموو وڵاتان بانگهێشت دەکات کە لەو ڕەفتارە  هاندەرانە  خۆ دەبوێرێت .   وتەبێژی دەوڵەتی  ئێران وتیشی  ئاسایشی ناوچە دەبێ  لە ڕێگای  وڵاتانی ناوچەوە  دابین  بکرێت و ئێران  گەورەترین  دابینکەری  ئاسایشی کەشتیڕانی  لە ناوچەیە . ڕوبەیعی  بە وتنی ئەوەی کە  ئێران پێشوازی دەکات لە هاوکاریەکانی  وڵاتانی  ناوچە  ب؟ۆ دامەزراندنی  ئاسایش و وتی :   ئێران  بەردەوام  بە ئامانجی  ئاسایش و سەقام خوازیاری باشترین هاوکاریەکانی لە گەڵ  وڵاتانی  ناوچە بە تایبەت  دراوسیێەکان بووە .

سەرپەیڤ