ئاب 01, 2019 15:46 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی: ئەمریکاییەکان بەرامبەر خۆڕاگری گەلی ئێران چۆکییان داداوە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ،گوتی: ناحەزانی گەلی ئێران ساڵی ڕابردوو بانگەشەی شکست هێنانی سەربەخۆیی ئێران یان دەکرد بەڵام ئەمرۆ بەرامبەر خۆڕاگری گەلی ئێران چۆکییان داداوە.

"حەسەن ڕۆحانی"  سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پینجشەممە لە رێو ڕەسمی کرانەوەی بەشی گازی هازگەی " هەریس"، لە پارێزگای ئازەربایجانیی ڕۆژهەڵاتی (باکووری رۆژ ئاوای ئێران) ،بایکۆتی ئێرانی وەک شکستی ئەخلاقی، سیاسی و مافەوانی زانیوە بۆ ئەمریکاییەکان و گوتیشی: بایکۆتی ئێران وەکوو شکست هێنانی ئەمریکایە بەرامبەر ناوەندە نێو دەوڵەتییەکان، ڕێکخراوەی نەتەوەکان و گەلی مەزنی ئێران.سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بەباسکردنیی ئەمەی ئەمریکاییەکان بە بایکۆتکردنی ئێران  شکست دێنن،گوتی: دوژمنانی گەلی ئێران بە ڕادەیەک داماون کە وەزیری دەرەوەی ئێران بایکۆت دەکەن و لە مەنتیق و وتووێژی دیپلۆماتێکی بە جەرگ و بە دەستەڵات وەک"موحەممەد جەواد زەریف" دەترسن.

سەرپەیڤ