ئاب 07, 2019 17:41 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی تەبایی نامەی ھاوکاری لە نێوان ژوورەکانی بازرگانیی ئیلام و پارێزگاکانی عێراق

تەبایی نامەی ھاوکاری لە نێوان سەرۆکانی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران و ژوورەکانی بازرگانیی پارێزگاکانی بابل، دیوانیەو دیالەی عێراق واژۆ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، بە پێی ئەم تەبایی نامەیە، ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی ئیلام و ژوورەکانی بازرگانیی پارێزگاکانی بابل، دیوانیەو دیالەی عێراق لە بواری پەرە پێ دان، بەھێزکردن و گەشاندنەوەی بازرگانی و ئاڵووێری ئابووری و گواستنەوەی ڕاژەکاریی تەکنیکی و ئەندازیاری پێکەوە ھاوکاری دەکەن.

بەرپا کردن و یان ھاوبەشی لە پیشانگاکانی پارێزگایی و پسپۆڕی لە ئێران و عێراق بە مەبەستی چاک کردنەوەو پەرە پێ دانی ھاوکاریی ئابووری لەو خاڵانەی دیکەی ئەم تەبایی نامەیەیە.

بارستایی ئاڵووێری بازرگانیی ئێران و عێراق لە ئێستادا ١٢ ملیارد دۆلارە لە ساڵێکدا.

سەرپەیڤ