ئاب 12, 2019 09:19 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی نوێژی جەژنی قوربان لە سەرلەبەری ئێرانی ئیسلامیدا

نوێژی جەژنی پیرۆزی قوربان سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە بە ئامادەبوونی پڕ جۆش خروشی خەڵک لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامیدا بەڕێوەچوو .

نوێژی جەژنی مەزنی قوربان لە تارانیش هاوکات لە گەڵ شارەکانی دیکەی ێئران ، بە پێشنوێژیی سەید موحەممەد حەسەن توڕابی لە نوێژگەی ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو .

ئەمڕۆ دوشەممە دەی زیحەججەی 1440 ی کۆچی ، جەژنی قوربان  لە جەژنە گەورەکانی موسوڵمانانە .

لە جەژنی پیرۆزی قورباندا ئەو حاجیانەی کە چوونەتە زیارەتکردنی ماڵی خوا ، بە فەرمانی خواوەند و بۆ رەزای ئەو قوربانی دەکەن و یاد و بیرەوەریی پەیامبەری ئیلاهیی ، حەزرەتی ئیبراهیم (دخ) بەرز رادەگرن .