درێژەی هەڵوێستی دژبەرانەی پۆمپئۆ لە دژی ئێران
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە نزیکبوونەوە لە کاتی کۆتایی بایکۆتە چەکەمەنیەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئێران ، هاوپەیمانانی ئەمریکای بۆ توندترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران بانگێشت .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، مایک پۆمپئۆ سەرلە بەیانیی سێشەممە لە بروسکەیەکی تویتەری دا نوسی : کاتی باقی ماو بۆ ئەوەی کە بایکۆتی چەکەمەنیی رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئێران کۆتایی بێ و قەدەخەی سەردانی قاسمی سلێمانی هەڵگیرێ ، لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە .
مایک پۆمپئۆ بە بانگەشەی بێ سەقامکەرانە بوونی هەڵوێستی ئێران گوتی ، ئێمە لە هاوپەیمانان و شەریکەکانی خۆمان دەوێ زەخت و گوشارەکانی سەر رژێمی ئێران زیاتر بکەن .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا لینکێکی لە ماڵپەڕی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا داناوە کە تیایدا کاتی کۆتایی هاتنی بایکۆتی چەکەمەنی ئێران بە شێوەی کەمبونەوە دەچێتە پێش و بە گوێرەیەوە بایکۆتە چەکەمەنیەکانی ئێران رۆژی 18 ی ئوکتوبری 2020 کۆتایی دێ و دوای ئەوە ئێران دەتوانێ چەک بفرۆشێ و لە وڵاتانی وەک روسیا و چینیش چەک بکڕێ .
بەپەرۆشی لە کۆتایی هاتنی بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە حکومەتی ئەمریکا خۆیشی ، مای 2018 بە فەرمی کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنی ناڤۆکی راگەیاند و بە دانانی سیاسەتی گوشاری زۆرینە ، بایکۆتەکانی سەر ئێرانی گەڕاندنەوە .
وڵاتانی ئوروپاییش لە هەمبەر بڕیاری ئەمریکادا ناکارا جوڵانەوە .