ئاب 13, 2019 13:50 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لەسەر ئۆتۆمبێلی زرێیی رەعد و رادەست کردنی ئۆتۆمبێلی ئەرەس 2 بە هێزە چەکدارەکانی ئێران

بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی ئێران ئۆتۆمبێلی پێشکەوتووی زرێیی دژە مین و دژە بۆسەی رەعد روونوێنی کرا و ئۆتۆمبێلە تاکتیکیەکانی ئەرەس 2 ڕادەستی هێزە چەکدارەکان کران .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ئەمیری سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران رۆژی سێشەممە بە ئاماژە بەوەی کە تڕۆمبێلی زرێیی رەعد لە بەرامبەر فیشەکی ناوک پۆڵایین و پڕینچک و تەقینەوەی مینی دژە تانک لە ژێر تڕۆمبێلەکەدا زۆر خۆڕاگرە ، گوتی : ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێ ئاسایشی فەرماندەران و کەسایەتی و تاکەکان لە تێپەڕین لە ناوچە بە گومانەکان دابین بکات .

 ئەمیر سەرتیپ حاتەمی بە ئاماژە بە تواناییەکانی تڕۆمبێلی تاکتیکیی ئەرەس 2 گوتی : ئەم تڕۆمبێلە بە دارابوونی جوڵەی باڵا لە ناوچە ئەستەمەکان و هەڵگرتنی چەکی سەربازیی قورس ، بە بەراورد لە گەڵ نەوەی پێشووی لە بواری توانای مەکینە و تیری هەڵمەت و بەکارهێنانی بڕی سووتەمەنی و خێرایی و هەڵگرتنی بار و  توانایی  هەڵگرتنی چەک ، پێشکەوتنی بەرچاوی بووە .