ئاب 13, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • کەماڵوەندی: ئۆرانیۆم بە پیتی لەسەدا چوارونیو بۆ دابین کردنی سووتەمەنیی ھێزگەی ئێرانە

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران باسی بەرھەمھێنانی ئۆرانیۆم بە پیتی لەسەدا چوارونیوی کردو وتی: بەرھەمھێنانی ئۆرانیۆم بە سەرووی سەدا 3/67 گە لە ڕێککەوتنی بەرجام دا ئاماژەی پێکراوە بۆ دابین کردنی سووتەمەنیی پێویستی ھێزگەی ئێرانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «بەھرۆز کەماڵوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی دەست پێ بوونی کاری ھەڵمەتی چێکردنی ناوەندی جیاکردنەوەی ئیزۆتۆپە پاوەجێکان لە فۆردۆ، سەبارەت بە دوایین دۆحی ئۆرانیۆمی پیتێندراو، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەئێستادا سنووری ٣٠٠ کیلۆگرامی ئۆرانیۆمی تێپەڕاندووەو ئێستاکە ڕادەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران  ٣٦٠ ھەتا ٣٧٠ کیلۆگرامە.

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە تاران ھیچ دەربەستی ئەوە نییە کە ئاستی ئاوی قورسی خۆی لە ڕادەی مەکتر لە ١٣٠ تەن ڕابگرێت، وتیشی: ڕادەی ناردەی ئێران لەم بارەیەوە گەورە نییە، بەڵام بازاڕەکەی جۆربەجۆرەو وڵاتانی ئەورووپی و نائەورووپی کڕیاری بەرھەمەکانی ئێرانن.

«بەھرۆز کەماڵوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران جیا لە ئاوی قورس، ئۆسیژنی ١٨ش دەنێرێت، پێی داگرت: لە ئێستادا کۆماری ئیسلامیی ئێران بنێری کەرەستەگەلێکە بە تەکنۆلۆژیای ھەرە باڵاوە.

 

سەرپەیڤ