ئاب 13, 2019 18:29 Asia/Tehran
  • دامەزرانی ناوەندی توێژینەوەی نیشتیمانیی جیاکردنەوەی گەشە پێدانی کارایی ئیزۆتۆپە پاوەجێکان لە ئێراندا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی عەلی ئەکبەری ساڵحی، ناوەندی توێژینەوەی نیشتیمانیی جیاکردنەوەی گەشە پێدانی کارایی ئیزۆتۆپە پاوەجێکان لە تەنیشتی ناوەندی نیشتیمانیی تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئێران لە دامەزراوەی فۆردۆ دەستی بەکار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەرییەکانی ئێران ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران،  ناوەندی توێژینەوەی نیشتیمانیی جیاکردنەوەی گەشە پێدانی کارایی ئیزۆتۆپە پاوەجێکان لە تەنیشتی ناوەندی نیشتیمانیی تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئەم وڵاتە لە دامەزراوەی فۆردۆ  دەستی بەکار کرد.

عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لەم ئاھەنگی دەست بەکار بوونی ئەم ناوەندەەدا ڕایگەیاند: ھێندێک ھەنگاوی بەرز لە پەیوەندی لەگەڵ ئەراک دا ھەڵگیراوە کە ھەڵبەت پێویست بە باسکردنی وردیاتەکەی ناکات، بەڵام دەبێ بڵێم کە گەییشتووینەتە قۆناغی چێکردنی کەرەستەی ڕێئاکتۆری ھەمیسان دیزانکراو، کە ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێمە لە قۆناغی گەڵاڵەو دیزاین کردن پەڕیوینەتەوەو چووینەتە قۆناغی دواترو کارەکان بە باشی دەڕۆنە پێشەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «بەھرۆز کەماڵوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێرانیش ھەر ئەمڕۆ لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران سەبارەت بە دوایین دۆخی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵات لە ئاستی سەرووتر لە سەدی ٣ پۆیینت ٦٧  جەختی کرد کە، بڕیارمان داوە پیتاندنی خۆمان لە ئاستی باڵاتر لە سەدی ٣ پۆیینت ٦٧  ئەنجام بدەین کە ئەم کارەش بە سەرنجدانی پێویستیمان بە سووتەمەنیی ھێزگەکان مسۆگەر کراوە کە لە سەدا چوار پۆیینت دووە، بەڵام لە ئێستادا ھەتا ئاستی چوار پۆیینت پێنج ھەڵکشاوین.

ناوبراو جەختیشی کرد کە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەئێستادا سنووری ٣٠٠ کیلۆگرامی ئۆرانیۆمی تێپەڕاندووەو ئێستاکە ڕادەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران  ٣٦٠ ھەتا ٣٧٠ کیلۆگرامە.