ئاب 13, 2019 20:18 Asia/Tehran
  • زەریف: ھۆکاری سەرەکیی بشێوی لە کەنداوی فارس ، دەستوەردان و تیرۆریزمی ئابووریی  ئەمریکایە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، ھۆکاری سەرەکیی بشێوی لە ناوچەی کەنداوی فارسی بۆ سەرەڕۆیی ئەمریکاو تیرۆریزمی ئابووریی دژی ئێرانییەکان گەڕاندەوە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەشگەلێکی و وتووێژی ئەم دواییەی لەگەڵ کەناڵس ئەلجەزیرەی ئینگلیسی لە ھەژماری توییتێڕەکەی دا، نووسی: زیاد بوونی کۆپاپۆڕی دەریایی بیانی لە ناوچەی کەنداوی فارس و بوونی بە بەرمیلێک بارووت تەنیا دووبەختەکیی تەقینەوەکەی زیاتر دەکات.

زەریف پێی داگرت: ئەگەر ئەمریکا خوازیاری ئاسایشتی دەریاگەڕییە، دەبێ ھەڵس و کەوتی تێکدەرانەی ڕابگرێت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لە توییتێکی دیکەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە پەرە پێ دانی چەک و چۆڵ، ئاسایشتی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، وتیشی: ئێران ساڵی ڕابردوو، بە ھەبوونی ملوێنێک لەشکری تەنیا ١٦ ملیارد دۆلاری کردووە بە خەرجی ئامانجگەلی سەربازی  کەچی عەرەبستان بە تەنیایی پێنج ھێندەی ئێرانی کردوە بە خەرجی کڕینی چەک و چۆڵی سەربازی.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە تەنیا بە ھاوکاریی ناوچەیی دەکرێ ئاسایشتی ڕاستەقینە دابین بکرێت، وتیشی: پڕ کردنی جبەخانەکان نە دەبێتە ھۆی دامەزرانی ئاشتی و نە سەرکەوتن لە شەڕدا.

 

سەرپەیڤ