لاریجانی : پیلانی زایونییەکان لەمەڕ دابەشکردنی وڵاتانی ئیسلامی ھەرەسی ھێناوە
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی حیزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەدا پێی داگرت: پیلانی زایونییەکان لەمەڕ دابەش کردنی وڵاتانی ئیسلامی ھەرەسی ھێناوە.
عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ نەبیە بڕی سەرۆکی مەجلیسی لوبنان و سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، وێڕای ئاماژە کردن بە شکانی پۆرتی درۆینەی ڕژێمی داگیرکەری قودس لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەدا وتیشی: ئەم سەرکەوتنە بەرھەمی تەگبیرو ڕێبەرایەتیی ڕەوتی خۆڕاگری و ھێزی ئیمان و جیھاد و فیداکاریی خەباتکارانی حیزبوڵڵا بووە.
لاریجانی ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی پشتگریی دووبارەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوتی خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایونی پێی داگرت: پیلانی سەودای سەدە قەت ناتوانێ ئاواتی دەست درێژکارانەی زایونییەکان وەدی بێنێ.
شەڕی ٣٣ ڕۆژەی نێوان لەشکریانی ڕژێمی زایونی و ھێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە ژوئیەی ٢٠٠٦ دەستی پێ کراو لە ١٤ی ئوتی ھەمان ساڵ دا بە سەرکەوتنی حیزبوڵڵای لوبنان کۆتایی ھات.
ڕژێمی زایونی لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەدا بە شکست ھێنان و لێکەوتنی زیانێکی قورس لەم شەڕەدا پاشەکشەی کرد.