سەرلەشکەر سەلامی: دوژمنان ، توانایی ودەسەڵاتی ئێرانی ئسلامی لە بڕیاری خۆیان دا لەبەر چاو بگرن
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: پەیامی ئێران بە دوژمنان ئەمەیە کە دەسەڵات وتوانایی ئێرانی ئیسلامی کە بانگەوازی جیهانی پەیدا کردووە لە حەساو وبڕیاری خۆیان دەکاری بێنن ولەبەر چاوی بگرن.
سەردار سەرلەشکەر " حسێن سەلامی" فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەردانی دا لە ناوچەی فەرمانبەریەتی هێزی زەوینی سپای پاسداران لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بێ کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتە جیهانیەکان، سەربەخۆیی ئابووری ، سیاسی ، فەرهەنگی وسەربازی خۆی پاڕاستووە. سەرلەشکەر سەلامی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەڵاتێکی سەربەخۆ لە جیهانە ، وتی: ئەم سەربەخۆییە داڕشتیانە ، بووە بە ئۆلگۆ وسەرمەشقێکی بێ وێنە بۆ جیهانیەکان وزۆرێک لە نەتەوە ووڵاتانی خستووەتە ژێر کارتێکەری خۆی. فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پیداگری کرد: خەباتکارانی ئێرانی ئیسلامی ، بە ئازادەیی ، ئیمان وورەی پاوەجیی خۆ بۆ پاسەوانی لە سنوورەکانی ئێرانی ئیسلامی هەموو کات ئامادەی فیداکارین .