ئاب 15, 2019 20:46 Asia/Tehran
  • زەریف: جەردەیی دەریایی ئەمریکا شکستی ھێنا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران : جەردەیی دەریایی بێ دەرەنجامی ئەمریکا ئەوەی دەرخست کە دەوڵەتی ترەمپ پێبەندی ھیچ یاسایەک نییە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا وێڕای ئاماژە کردن بە ئازاد کرانی نەوتبەری گریس _١ ی ھەڵگری نەوتی ئێران لە دوورگەی جەبەل تاریق نووسی: ھەوڵی بێ ئاکامی ئەمریکا لە مەڕ جەردەیی کردنی دەریایی و درێژ کردنەوەی کاتی ڕاگیرانی نەوتبەری گریس وان، دەربڕی ئەوەیە کە دەوڵەتی ترەمپ ھیچ بایەخێک بۆ یاسا دانانێت و ھەر سەری لە یاساش دەرناچێت.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێڕەکەی دا نووسیویەتی: پاش ھەرەس ھێنان لە گەییشتنی بە ئامانجەکانی لە ڕێگای  تیرۆریزمی ئابوورییەوە، لەوانە بێ بەری کردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە داوودەرمانی پێویست، دەوڵەتی ئەمریکا لە ئێستادا ھەوڵی ئەوە دەدات کە لە میکانیزمی مافی نێونەتەوەیی کەڵکاژۆیی بکات لە ئاراستەی دزینی سامان و دارایی ئێمە لە ئاوە ئازادەکاندا. بەڵام ئەو جەردەییە دەریایەی ھەرەسی ھێناو ئەوەی دەرخست کە دەوڵەتی ترەمپ پێبەندی ھیچ یاسایەک نییە.