ئاب 17, 2019 11:48 Asia/Tehran
  • ساڵەهاتی گەڕانەوەی باڵوێزانی عەشق و گیان بەختکەری

لە میانەی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی عێراق بەسەر ئێراندا، ژومارێک لە خەباتگێڕانی بەرەوانیی پیرۆز لەلایان سەربازانی بەعسییەوە یەخسیر کران کە بە ئازادە ناودێر کراون.

ساڵڕۆژی گەڕانەوەی دیلە سەربەزرەکانی ئێران بۆ نیشتمانی ئیسلامی

 ئەگەر چاوێک بخشێنین بەسەر ئامار و ڕێژەی یەخسیرانی ئێرانی لە ماوەی 8 ساڵ بەرەوانیی پیرۆزدا، دەبینین لە ماوەی شەڕدا نزیک بە 45 هەزار خەباتگێڕی ئیسلام لەلایان ڕژێمی بەعسی عێراقەوە یەخسیر کراون کە نزیک بە 25 هەزار کەسیان بێ سەر و شوێن ماون.

یەخسیرە ئێرانییەکان بە بیر و هەزری دڵسۆزانەیان، توانیان بە شۆڕشگێڕ مانەوە و هیوا بۆ ئێمە مانا بکەنەوە و فێری پشوودرێژیمان بکەن.

سوژدەی ئازادەكان بۆ خاكی نیشتمان

٢٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٩ ی هەتاوی ئێرانی ئیسلامی گەڕانەوەی ئازادە سەربەرزەکانی بە خۆوە بینی کە پاش چەندین ساڵ دیلایەتی لە بەند و گرتووخانە تۆقێنەرەکانی ڕژێمی بەعس، پێیان نایەوە سەر خاکی نیشتمانی ئیسلامی.

هەر بەم بۆنەوە هەموو ساڵێ لە ئێراندا بەرنامە و جەژنی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە ئازادە سەربەرزەکانی هەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز بەڕێوە دەچێت.

گەنجان دەبێ وانە فێر بن لە ژیانی ئازادەکان، دیلایەتی دژوارە، هەمیشە دیلایەتی یەخسیر بوون لە نێوان دیوارەکاندا نییە، جاروبار گیر کەوتنە لە نێوان تان و پۆی بیر و ڕۆح و لە نێو چوونی سنوورەکانی دەروون.

بەڵام پاڵەوانان قەت لە بیر ناچنەوە ....

 

سەرپەیڤ