ئاب 22, 2019 07:25 Asia/Tehran
  • زەریف: وتووێژەکانمان لە سوییدا ئەرێنی بوون

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە گەڵ بەرپرسانی سوییدی وتووێژێکی باشمان لە بارەی بابەتگەلی سیاسی و ئابووری و ڕێککەوتنی بەرجام ئەنجام داوە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی پێنج شەممە لە توییتێڕەکەی دا نووسی: لە وتووێژەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی سویید لەوانە سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر گرینگایەتیی پاراستنی ڕێککەوتنی بەرجام پێداگری کرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ستۆکھۆڵم بە شێوەی جیاجیا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی سویید دیدارو وتووێژی کرد.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دیدار لەگەڵ «ئاندیاس نۆرلێن» سەرۆکی پەرلەمانی سویید لە بارەی ھاوکاریی دوولایەنە، گەشتی پەرلەمانی لەنێوان ئێران و سویید، ڕێککەوتنی بەرجام و دوایین ئاڵوگۆڕە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە درێژەی گەشتەکەی بۆ وڵاتانی باکووری ئەورووپا، شەوی پێنج شەممە گەییشتە ئۆسلۆی پێتەختی نەرویژ.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای سەردانەکەی بۆ فەنلاند، سوییدو نەرویژ، ڕۆژی ھەینی لە پاریس لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا دیدارو وتووێژی کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پەیوەنییە دووقۆڵییەکان و ھەروەھا شی کردنەوەی سیاسەتەکانی تاران لە ھەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا سەردانی چوار وڵاتی ئەورووپیی کردووە.

سەرپەیڤ