ئاب 22, 2019 08:36 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی نەوتبەرەکەی ئێران لە جەبەل تاریق، سەرکەوتنێک بۆ ئێران

بڵاوکراوەی ئینگلیسی زمانی فاینەنشاڵ تایمز، ئازاد کرانی نەوتبەرەکەی ئێران لە ناوچەی جەبەل تاریق بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئێران زانی.

ئەم بڵاوکراوە بریتانییە ڕۆژی چوارشەممە نووسی: نەوتبەرەکەی ئێران دوای شەش حەوتە دەستبەسەر کران لە لایەن هێزە تایبەتییەکانی بریتانیاوە، دوابەدوای ڕاوێژی بەردەوامی تاران و لەندەن ئازاد کراو ورەی سەرکەوتووانەی ئێرانی بەهێزتر کرد.

بڵاوکراوەی ئینگلیسی زمانی فاینەنشاڵ تایمز، وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لە بارەی ئازاد کرانی نەوتبەرەکەی ئێران لە تەلەفزیۆنی ئێرانەوە، نووسی: لەو ڕاپۆرتانەدا ئازاد کرانی ئەو نەوتبەرە وەک سەرکەوتنێکی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شکست هێنانی ئەمریکا باسی کراوە.

دادگەی باڵای جەبەل تاریق پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردوو بە پێچەوانەی خواستی دەوڵەتی ئەمریکا بڵ ڕاگرتنی نەوتبەرە دەستبەسەر کراوەکەی ئێران و تەنانەت دەست بە سەرداگرتنی بە قازانجی ئەمریکا، بڕیاری ئارادکرانی ئەو نەوتبەرەی دەرکرد.

ئەم هەنگاوەی دادگەی باڵای جەبەل تاریق شکستێکی دیکەی لە کارنامەی بریتانیادا تۆمار کردو هاوکات دەوڵەتی ئەمریکاشی ڕیسوا کرد ، چونکو بە لەقاودران و بە میدیایی کرانی داخوازییەکەی ئەمریکا لەو دادگەیە، لە کردەوەدا داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لای بیروڕای گشتی سوک کرا.

ئازاد کرانی نەوتبەری(گریس_ یەک) دوابەدوای نەیارەتیی ئێران لەگەڵ ئەو مەرجانەی کە دەوڵەتی بریتانیا بۆ ئازاد کردنی ئەم نەوتبەرە داینا بوو، لە ڕاستی دا جارێکی تر ئەوەی دەرخست کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی دیپلۆماسی و مەیدانی دا سەرکەوتووە.

 

سەرپەیڤ