ئاب 22, 2019 16:58 Asia/Tehran
  • پەردە لادان لە سیستێمی خۆجێی باوەر 373 بە ئامادەبوونیی سەرۆک کۆماری ئێران

هاوکات لەگەڵ ٣١ـی گەڵاوێژ (٢٢ـی ئاگۆست) ڕۆژی پیشەسازی بەرەڤانی لە ئێران ، سیستێمی خۆجێی پەدافەندی بۆرد و بەرزایی بانی باوەر 373بەئامادەبوونی "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پەردەی لە سەر لادرا.

بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆن، سیستێمی باوەر373 گرنگترین پرۆژەی مووشەکی پەدافەندی خۆجێی ئێرانە کە پرۆسەی وەبەرهێنانی لە چەند ساڵ لەوەپێش دەستپێکراوە.

ئەم سیستێمی مووشەکییە بە توانایی بەرەڤانی لە فەزا لە ئاستەکانیی خوارتر تا بەرزایی ٦٥ کیلومەتری هەیە و بۆردی  نزیک ٣٠٠ کیلومەترە.

سیستێمی مووشەکی 373 ڕێک لەگەڵ بارودۆخی ڕۆژ گەڵاڵە ڕێژی و بەرهەم هاتووە و توانایی دۆزینەوە و ناسکردن و ئەولەویەت بەندی هاوکات ١٠٠ ئامانجی هەیە و دەتوانێ  هاوکات بەرەو ڕووی شەس ئامانج بێتەوە.

سەرپەیڤ