ئاب 22, 2019 20:23 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و نەرویج لە ئۆسلۆ

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و نەرویج لەبارەی پێوەندیی دوولایانە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی وتووێژیان کرد.

"موحەممەد جەواد زەیرف" و "ئیە ئێریکسۆن سوریدە" وەزیرانی دەرەوەی ئێران و نەرویج ڕۆژی پێنجشەممەدوای دیدار و وتووێژی دوو قۆڵی لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش دا لە سەر پێویستی پاراستنی ڕێککەوتنیی ناڤۆکی (بەرجام) و کەمکردنەوەی ئالۆزییەکان جەختییان کرددوە.

وه زیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ڕەزامەندی لە وتووێژیەکان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەرویج بە دیدارەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی نەرویج ئاماژەی کرد و لە سەر پێویستی چەندلایانە خوازی جەختیکرد.

زەریف بەڕەتکردنەوەی تاوانپاڵدانەکانیی کاربەدەستانی ڤاشنگتۆن بە تاران لە بارەی بەدیهێنانی قەیران بۆ نەوتبەرەکان لە ئاوەکانی کەنداوی فارس، بەڕاشکاوی گوتی: ئەمریکا هۆکاری نائەمنی لە ناوچەی کەنداوی فارس دایە و هەرکردەوەیەکی ئەمریکا دەبێتە هۆی تاوسەندنیی نائەمنی.

وەزیری دەرەوەی نەرویجێش بە "سازەندە" وەسف کردنیی وتووێژەکان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان گوتی: لەبارەی تاوسەندنی ئالۆزی لە ناوچە،بەرجام، مافەکانی مرۆڤ و برگەکانیی دیکە لەگەڵ زەریف دا وتووێژی کردووە.ئیریکسۆن بە جەختکردنەوە لە سەر وتوویژەکانی دوو قۆڵی و فڕە لایانە خوازی ،گوتیشی: پاراستنی  رێککەوتننی ناڤۆکی ئێران بۆ نەرویج گرنگە.

وەزیری دەرەوەی ئێران کە شەوی پێنجشەممە و لە سێهەمین سەفەری خۆی بۆ ئەورووپا گەییشتە ئۆسلۆ پیتەختی نەرویج،بەیان ئەمڕۆ لەگەڵ "ئێرنا سۆلبێرگ" سەرۆک وەزیرانی ، :توربیورێن ڕواسیساکسێن" وەزیری بازەرگانی،پیشەسازی و ئاوەژییەکان،"ئانیکا هاتفیلد" سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی و بەرگری پەرلەمانی نەرویج دیدار و لە دانیشتنی دامەزراوەی مۆتالای کارو باری نێو دەوڵەتی نەرویج لەبارەی مەترسی شەڕ و داهاتووی کەنداوی فارس ووتاردانی بووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ ئێوارێ بەمەبەستی وتوویژ لەگەڵ ئیمانۆئێل مەکڕۆن ،سەرۆک کۆماری فەرەنسا و ژان ئیۆ لۆدریان ،وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی فەرەنسا بکات.