ئاب 24, 2019 11:56 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێکردنەوەی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(ڕە)

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوڕێ لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ شەممە بەئامادەبوون لە سەر گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) پەیمانیان نوێ کردەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەمین ڕۆژ لە حەوتەی دەوڵەت بە پێشکەش کردنی تاجە گوڵینە، ڕێزی گرت لە پلەوپێگەی بەرزی دامەزرێنەری کەبیری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.

رۆحانی هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا کە حوججەتولئیسلام وەلموسلمین "سەید حەسەن خومەینی" سەرپەرستی بارەگای پاکی ئیمام خومەینی(رە) ش تێیدا ئامادە بوو، بە خوێندنی فاتیحا، یاد و بیرەوەری "ئایەتوڵڵا ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی" سەرۆکی کۆچکردووی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزامی بەرز ڕاگرت.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئامادەبوون لەسەر مەزاری شەهیدانی دەوڵەت و شەهیدان"محەممەد عەلی ڕەجایی" ، "محەممەد جەواد باهونەر" و "محەممەد حوسێن بەهەشتی" و گوڵزاری شەهیدانی بەرەڤانیی پیرۆز ڕێزی گرت لە پلەی بەرزی شەهیدانیش.

"محەممەد عەلی ڕەجایی" سەرۆک کۆمار و"محەممەد جەواد باهونەر"سەرۆک وەزیرانی ئێران ساڵی١٩٨١ لە ئەنجامی تەقینەوەی ترۆریستی لە نووسینگەی سەرۆک وەزیریی بەدەست تاقمی تیرۆریستیی مونافقین شەهید کران.

بۆ بەرزراگرتنی یادو بیرەوەری ئەو شەهیدانە، ٢٤هەتا٣٠ی ئاگۆست (حەوتەی یەکەمی خەرمانان) وەک "حەوتەی دەوڵەت" ناودێرکراوە.

سەرپەیڤ