ئاب 24, 2019 12:32 Asia/Tehran
  • موسەوی : زەریف سەردانی چین، ژاپۆن و مالزی دەکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند؛ "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەپێناو دیپلۆماسیی چالاکانەو هاوسەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژی یەکشەممەوە گەشتەکەی بۆ چین، ژاپۆن ومالزیا دەس پێ دەکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەید عەبباس موسەوی دوێشەو(هەینی) وتی: لەو سەفەرەدا پەیوەندییە دوو قۆڵی و ناوچەیی و جیهانییەکان لە وێنەی تەوەرەکانی وتووێژ و ڕاوێژکاریی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی چین، ژاپۆن ومالزیایە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو پاش سەفەر بۆ وڵاتانی فەنلاند، سۆئێد، نەرویژ و فەڕانسە ، لە پاریسەوە بەرەو تاران کەوتەڕێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی سەردانە ئوروپاییەکەی لە توئیتەردا پێی داگرت: چەندلایەن خوازیی دەبێ بپارێزرێ.

زەریف هەروەها وتی: رۆژی هەینی سەرباری هەوڵ و کۆششی  ئەمریکا بۆ شێواندنی دیپلۆماسیی، لەگەڵ "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆمار و "ژان ئیڤ لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەڕانسە لە پاریس وتووێژی کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: پاش ڕۆژێک مانەوە لەتاران، بەرەو وڵاتانی چین، ژاپۆن و مالزی دەکەوێتەڕێ.