ئاب 24, 2019 12:34 Asia/Tehran
  • چین : ئامادەی هاوکاریی لەگەڵ ئێرانین بۆ چەسپاندنی سەقام لەناوچەدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رۆژی هەینی ئامادەیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بۆ هاوکاریی کردنی ئێران لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقام لەناوچەدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ "گێنگ شوانگ" لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی حەوتانەی خۆیدا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە چین وئێران برادەری دێرینەن، وتی: پیکەن ئامادەی کارکردن لەگەڵ ئێرانە لەئاراستەی ڕەخساندنی پێشکەوتنی زیاتر لەبواری هاوبەشیی ستراتژیکی دوو وڵات و هەروەها چەسپاندنی ئاشتی وسەقام لەناوچەی کەنداوی فارسدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها باسی سەفەری "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پیکەنی کرد لە رۆژانی٢٥هەتا٢٧ی ئاگۆست داو وتی: زەریف و "وانگ ئی" وەزیری دەرەوەی چین لە پیکەن لەبارەی پەیوەندیی دوو قۆڵی و پرسە ناوچەیی وجیهانییەکان وتووێژ دەکەن.

"گێنگ شوانگ" وتیشی: چین وئێران هەردەم خوازیاری پاراستنی پەیوەندیی دۆستانە بوون، پەیوەندییەک کە لەماوەی سی و هەشت ساڵی ڕابردوودا پاوەجێ بووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە درێژەی قسەکانیدا هیوای خواست؛ بەهێزکرانی پەیوەندیی دوو وڵات درێژەی بێت.